daban.jpg

دەستتان لە خزمەتی سلێمانی بوەتەوە

Mar 9, 2021  |   بیروڕا 

دابان محەمەد

دەتوانن دەستبکەن بە پشتوێنی وەزیری ناوخۆ تەکلیف بکەن مۆڵەتی ھەزە بدات لە سلێمانی! کە بەھاکەی ٥٠٠ ھەزار دۆلارە و ڕاگیراوە. داوا بکەن، ڕانجۆڤەر و بی ئێمی قاچاخ بەدەر لە یاساو ڕێنماییەکا ڕقەم بکات بۆتان! بەڵام ناتوانن کێشەی چەند پاک کەرەوەک چارەسەر بکەن، ڕۆژێک لە گەرمیان و ڕۆژێک لە سلێمانی ڕۆژێک لە ڕاپەڕین دوبارە دەبێتەوە…
ئەوە مۆڵەتی یەکەیەکی نیشتەجێبون بوایە، یان سپیکردنەوەی چەکی پارە بە چیمەنتۆ، بە ناوی جێگر و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای وەبەر ھێنان، لە چاو تروکانێکدا ئیمزا دەکرا، شەرمە دەستتان لە خزمەتی سلێمانی دەبێتەوە، بەڵام دەستتان لە پارە و داھاتی شارەکە و قاچاخی و داگیرکردنی زەوی و سەفقە گەورەکانی ئەم شارە نابێتەوە، لەوە شەرمتر خۆتان بە خاوەن و دڵسۆزیشی بزانن….
ئەوەی لە کۆمێنت دایدەنێم و ئەیبینن، نوێترین ڕیزی باری قاچاخی مس، فافۆن، قورقۆشمە، بۆ ھەر تەنێک زیاتر لە ٣٠٠ دۆلار وەردەگیرێت بۆ چەند کەسێک، تەندەری خاوێنکردنەوەی سلێمانی ھەر بارێک لەوانە بایە، چەندین دەڵال پەیوەندیدەکرد و ئەنجامی دەدا!
بەڵام چونکە خزمەتکردنی ئەو شارەیە، ئەوەشی لێی بەرپرسە خۆی دەشارێتەوە…