یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، بیست و سێیه‌مین راپۆرتى مانگانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به: "زانکۆی گەرمیان و گرفتەکانی رەخساندنی ھەلی کار بۆ دەرچوان".
راپۆرته‌كه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، به وردیی باسى له گرفته‌كانى دروستنه‌بونى هه‌لى كار بۆ ده‌رچوانى زانكۆ كراوه و هۆكاره‌كانى رونكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شكراوه كه ئه‌و رێكارانه چین كه پێویسته بگیرێنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفتانه.
له كۆتاییشدا وه‌ك سه‌رجه‌م راپۆرته‌كانى دیكه، ژماره‌یه‌ك ده‌ره‌نجام و راسپارده خراونه‌ته‌ڕو به ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكورتیه‌كان.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنه‌سه‌ر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوى راپۆرته‌كه كلیك له‌م (PDF)، یاخود كلیك لێره بكه.