ئاشنا عەبدوڵا
هەرلەسەرەتادا چاکسازی و دادی کۆمەڵایەتی بنەمای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان بوون؛ بەشداریکردنیشی لە حکومەت هەر بۆئەم مەبەستە بوو.
لەم خولەی پەرلەمانیشدا خەمی جدی بەشێک لە پەرلەمانتاران و هەوڵەکانیان دەرکردنی یاسای چاکسازی بووە. لەو ڕۆژەشەوە یاساکە پەسەندکراوە، لە خەمی جێبەجێکردنیداین و فشاری جۆراوجۆرمان کردووە.
ئێستا کە خۆشبەختانە دەبینین هەنگاو بە ئاراستەی جێبەجێکردنی ئەو یاسایە دەنرێت،؛ کاتیەتی دوپاتی بکەینەوە بڕینی موچەی نایاسایی و نائاسایی و کۆتاییهێنان بە خانەنشینکردنی ناتەندروست کارێکی بەجێیە و هەنگاوە بە ئاراستەی راستکردنەوەی هەڵەکان و چەسپاندنی دادی کۆمەلایەتی.
پێمان وایە ئەمە تەنها بەشێکی بچوکی چاکسازیە و دەتوانین بڵێین پڕۆسەکە بە تەنها دەستی پێکردوە خواستی ئێمە چاکسازی گشتگیرە و پێویستە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.