Xwendn.jpg

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای ناوى یەکەمه‌كان ده‌كات

Sep 5, 2021  |   خوێندنی باڵا 

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م زانكۆ حكومیه‌كانى كردووه‌، داوای ناوى یەکەمه‌كان ده‌كات.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا كه‌ رۆژى 1/9/2021 به‌ ژماره‌ (12201) له‌ واژۆى (پ. ى. د. خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خوێندن و پلاندان و به‌داوادچوونى له‌سه‌ره‌، داوا له‌ زانكۆكان كراوه‌ به‌ناردنى ناوى قوتابى خوێندكاره‌ یه‌مه‌كه‌كانى سه‌ر ئاستى به‌شه‌كان له‌ ساڵانى 2016 تا 2020.

هه‌ر له‌ نوسراوه‌كه‌شدا هاتووه‌، پێویسته‌ له‌ماوه‌ى (1) یه‌ك هه‌فته‌دا ناوه‌كانیان بۆ ڕه‌وانه‌ بكرێت.