karwan.jpg

دیاردەیەکی مەترسیدار لە هەرێم!!

Jul 16, 2021  |   بیروڕا 

٢٠٢١/٧/١٦
کاروان گەزنەیی


لە ئێستادا هاوتەریب لەگڵ قەیرانی مووچە و پێداویستییە ڕۆژییەکان و گرانبوونی نرخی کاڵا پێویستەکان لە بازاڕەکانی هەرێم، دیاردەی کۆچی گەنجان یەکێکە لە مەترسییە زۆر گەورەکان.
کۆچی گەنجان، سەرباری لەدەستدانی سەروەتێکی گەورەی مرۆیی زۆر کاریگەری کۆمەڵگە، کارانگازی ڕاستەوخۆیی بەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، و مەترسییەکان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر دەردەکەون!
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، تەنها لە ساڵی٢٠٢٠ و شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢١، زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات. دەیان کەس بوون بە قوربانی و نزیکەی ٧٠٠ کەس لە وڵاتانی بولغاریا، بلا ڕووس و سڕبیا دەستبەسەرکراون!
بێشک، ئەم کۆچە بە لێشاوەی گەنجان دەرەنجامی نەبوونی ھەلی کار، نەبوونی گەرەنتی ژیانێکی پێویست و خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتییانە، کە پێکەوە ئەمانە ئەنجامی خراپی مامەڵە و بێباکی و کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
حکومەتێک نەتوانێت ھەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت و مووچە تا ئێستاش بە لێبڕینەوە دابەشبکات، بێشک ئەنجامەکەی کۆچکردن و بەجێهێشتنی بە لێشاوە!!
تێبینی: بە فەرمی داوامان کردووە لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ سازدانی دانیشتنێکی تایبەت لەسەر ئەم پرسە گرنگە!!