ئاشنا عەبدڵا
ده‌ركردنی فەرمانی دزەستبەكاربوونی ژمارەیەك سەرۆكی زانكۆ ده‌كرێت سه‌ره‌تایه‌كی باشبێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی خوێندنی باڵا به‌ڵام زه‌مانه‌تی باشكردنی كه‌رته‌كه نیه.
فشاره‌كانمان بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هەڵەکانی ئەو کەرتە به‌رده‌وامی ده‌بێت و پێ‌داگر ده‌بین له‌سه‌ر بڕواكانمان بۆ خزمه‌تی چاكه‌ی گشتی.
ئێمه پێشتر وتمان: بەڕێوەبردنی پۆستەكانی سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ڕاگرەكان، بە وەكالەت كوالیتی خوێندنیان هێناوەتە خوارەوە و بەڕونی د‌رك بەوەدەكرێت كە دوو هێزی دەسەڵات بەڕێوەبردنی بەوەكالەت وەك فێڵێك لە یاسا بەكاردەهێنن و بونەتە یٔاستەنگی بەرەوپێشچونی خوێندنی باڵا.
ئێستاش دوای گۆڕانكاریه‌كان و دانانی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی زانكۆ ده‌یلێینه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه قوڵه ناكات كه خوێندنی باڵای تێدایه، پێوسته گۆڕانكاریه‌كان و دورخستنه‌وه‌ی كه‌سانی ناشایسته‌ش بگرێته‌وه و ده‌ستی حیزب بەتەواوی لەناو کەرتی خوێندنی باڵا ببڕێت.
لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان (67%)ی سەرۆكی زانكۆكان ماوەی یاساییان بەسەرچووە و لە كۆی (62) سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ (33) وەكالەتن، لە (207) پۆستی سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ڕاگرەكان (134) پۆست وەكالەتن و (2) ڕاسپێدراون، دانانی 6 سه‌رۆكی نوێ بۆ زانكۆكان نابێته هۆكاری ڕودانی گۆڕانكاری جه‌وهه‌ری.
خودی گۆڕانكاری جه‌وهه‌ری پێوستی به بڕیاری جه‌ریئانه‌یه بۆ بڕینی ده‌ستی حیزب له خوێندنی باڵا.
چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و پێوسته خوێندنی باڵا له‌وئاسته‌دابێت كه شایسته‌یه‌تی.