ashna.jpg

چۆن حیزب بووەتە بڕیاربەدەستی‌ زانكۆكان؟

Jul 10, 2021  |   بیروڕا 

ئاشنا عەبدوڵڵا

 

پۆستە وەكالەتەكانی خوێندنی باڵا بەداتا:
بەڕێوەبردنی‌ پۆستەكانی‌ سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ڕاگرەكان، بە وەكالەت كوالیتی‌ خوێندنیان هێناوەتە خوارەوە و بەڕونی‌ درك بەوەدەكرێت كە دوو هێزی‌ دەسەڵات بەڕێوەبردنی‌ بەوەكالەت وەك فێڵێك لە یاسا بەكاردەهێنن و بونەتە ئاستەنگی‌ بەرەوپێشچونی‌ خوێندنی‌ باڵا.
لێرەدا بەداتا و ژمارەی‌ پۆستە وەكالەتەكان و زیانەكان و هۆكارەكانی پشتی دەخەمەڕوو، كە هێزە دەسەڵاتدارەكان خوێندنی‌ باڵایان كردوەتە قوربانی‌ كادرە حیزبیەكانیان و حیزبیان باڵادەست كردوە لە زانكۆكاندا. 
لە زانكۆكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان (67%)ی‌ سەرۆكی‌ زانكۆكان ماوەی یاساییان بەسەرچووە و لە كۆی (62) سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ (33) وەكالەتن، لە (207) پۆستی سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ڕاگرەكان (134) پۆست وەكالەتن و (2) ڕاسپێدراون.
ئامانجەكانی پشت دانانی پۆستە وەكالەتەكان:
مانەوەی‌ سەرۆك و یاریدەدەر و ڕاگرەكان بە وەكالەت لە زانكۆكاندا چەند ئامانجێكی‌ لە پشتەوەیە: 
1- سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ڕاگرەكان، تائەوكاتەی‌ حیزب بیەوێت لە پۆستەكانیان دەبن، بەنمونە: هەریەكێك لەم كەسانە ئەگەر بەپێی یاسا دابنرێن دەتوانن (4) ساڵ لە پۆستەكانیان بن و دوای‌ ئەو چوار ساڵە بە كێبڕكێی‌ سیڤی‌ دەتوانن تەنها چوار ساڵی‌ دیكە لە هەمان پۆست بمێننەوە، بەڵام وەكالەتەكان دەتوانن (