عەلی حەمە ساڵح
بەڵێ داھاتی پێویست ھەیە بۆ ئەوەی موچە بە بێ لێبڕین بدرێت..
بەبێ ئەوەی باسی نەمانی قاچاخی و کۆمپانیاکاری خاڵی سنوری و زیادبوونی داھاتی نەوت و وەرگرتنی باج لە ھەموو گەورە باجدەران بکەین.. تەنیا بە داھاتی فعلی کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی و لێرەدا بە وردەکاری و پشتبەشتن بە بەڵگەکان دەیخەینەڕوو، دەسلمێت کە دەتواندرێت پاشەکەوت نەمێنێ و پرۆژەی خزمەتگوزاریش دەستپێدەکاتەوە.
چۆن؟
پارەی پێویست بۆ موچە (٨٩٦) ملیار دینارە..
-داھاتی نەوت بۆ خەزێنە مانگی پێشوو (٣٥٠) ملیۆن دۆلار بوە(بەرمیلێک ٢٥ دۆلار) دەکاتە(٥١٤) ملیار دینار.
-(٢٠٠) ملیار دینار بەغدا..
-(٢٠) ملیار دیناری پارەی ھاوپەیمانان..
واتە: بەبێ داھاتی ناوخۆ ٨٢٪ موچە دابین بوەو بۆ پێدانی موچەی تەواو (١٦٢) ملیار دینار پێویستە لە داھاتی ناوخۆ..
ئایا داھاتی ناوخۆ دەتوانێت ئەم بڕە دابین بکات؟
بەڵێ: ئەگەر مانگی دووی ئەم ساڵ بە پێوەر وەربگرین داھاتی ناوخۆ کە ھاتوەتە وەزارەتی دارایی بۆ تەمویلی موچە (٣٧٣) ملیار دینار بوە.. بڕی (١٦١) ملیار دیناری سلێمانی کە ٤٣٪ دەکات و بڕی (٢١٣) ملیار دیناری ھەولێرو دھۆک کە ٥٣٪ دەکات..
واتە: ئەگەر داھاتی ناوخۆ بۆ تەمویلی موچە وەک مانگی دووی ئەم ساڵ بێت ئەوا کۆی داھات ( ٢١٢) ملیار دیناری زیاترە لە موچە.. ئەگەر ٥٦٪ کەمیکردبێت ھێشتا بەشی موچە بەبێ لێبڕین دەکات..
تێبینی: ڕەچاوی خەرجی بەکاربردن کراوەو ئەم نوسینە تایبەتە بەو پارانەی لە ڕابردودا بۆ موچە بەکارھاتوە..