bystun-fayeq.jpg

لە خولی پێشووشدا بەرتیلوەرگرتن هەبوو !

Jun 28, 2021  |   بیروڕا 

 بێستون فایەق

 

ئەم بابەتەی كە لەبەرانبەر بێ دەنگبون‌و قسە نەكردندا كۆمپانیاو سەرمایەدارەكان بەرتیل دەدەنە پارلەمانتاران لە خولی پێشوی پارلەمانیشدا بونی هەبوو، چەند پارلەمانتارێك (تكتی فڕۆكە، پارەی سەفەر، یەكەی نیشتەجێبوون لە پرۆژەكانی خانوبەرەو شتی تری گرانبەها) یان لەچەند كۆمپانیاو سەرمایەدارێك وەرگرتبوو، سەرۆكی ئەوكاتی پارلەمانیش (دكتۆر یوسف محەمەد) ئاگادار بوو، بەڵام بەهۆی داخستنی پارلەمان‌و پەرتەوازەبوونی سەرۆكایەتی‌و لیژنەو دانیشتەكانی پارلەمانەوە نەتوانرا لێكۆڵینەوە لەبابەتەكە بكرێ.
ئێستا سەرباری لاوازی‌و بێ رۆڵی‌و ناچالاكییەكەی، نابێ رێگە بدرێ پارلەمان ببێتە شوێنی وەرگرتنی بەرتیل‌و سەرمایەدارو كۆمپانیای قۆڵبڕو ساختەچی پارلەمانتارو پارلەمان بكەنە پەناگەو لەڕێگەیەوە چەوتی‌و ناڕێكییەكانیان داپۆشن.
ئەرك‌و بەرپرسیارێتی یەكەم بۆ رێگرتن لەم حاڵەتانەو بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی لەئەستۆی سەرۆكایەتی‌و خودی سەرۆكی پارلەماندایە.