shayan-askari.jpg

واقعی دادگاکان

Jun 27, 2021  |   بیروڕا 

د. شایان عەسکەری

 

بۆخۆم ٣ ساڵە ھاتووچۆی دادگای ھەولێر دەکەم بە ھۆی ئەوەی مانگی ٣ ی ٢٠١٨ بەشداری خۆپشاندانم کرد لە ھەولێر!!!!
ئەمڕۆش لە دادگا بووم بۆ کەیسی خۆم بەداخەوە ئاگاداری ئەوە نەبووم کە ئەمرۆ سزادراوانی بادینانیش دادگاییان ھەیە، بڕوا دەکەن کێشەی دادگامان بە تایبەتی کێشە سیاسیەکان، تەنھا بە گۆڕینی وێنەو لۆگۆی پرۆفایلتان چار نابێ!!؟؟، بەڵکو بە کردەوەی مەدەنی فشاری زیاتر دروست دەبێ و ڕەنگە بڕیارەکان بگۆڕێن.
٣ ساڵە جگە لە ژمارەیەکی کەم کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن کەس لەگەڵم نەھاتووە بۆ دادگا، تەنانەت خزم ھەبووە شایەدی رۆژی خۆپشاندانەکە بوو نەھات بۆ دادگا شایەدی بە ھەق بدات!!!
ڕەنگە ھاتن بۆ دادگا ڕای دادوەر نەگۆڕێ بەڵام پاڵپشتیە بۆ خاوەنی کەیسەکە بۆ ئەوەی ھەست بە تەنیایی نەکات، ھەمان شت ڕاستە بۆ دەسگیرکراو و زیندانی کراوانی بادینان...، ھەر جۆرە جم و جۆڵێکی مەدەنی پێویستە بۆ ئەوەی تەنیا نەمێننەوە...
زۆربەی کەس تەنھا تەمەشاکارن، وا دەزانن ئەوەی دەگوزەرێ پەیوەندی بە ئەوانەوە نیە، گەر شتێکی خراپیش ھەبێت چاوەڕێ دەکات ئەم و ئەو بۆی چاک کات بەڵام خۆی یەک تاڵ مووی سەری ھەڵنەوەرێت!
حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بەسەر زیندانی کراوانی بادینان بە گۆڕینی وێنەو دانانی لۆگۆ کەم ناکرێتەوە، بەڵکو گردبوونەوەی مەدەنی لەبەردەم دادگا کاریگەری خۆی دەبێت، تا ژمارەمان زیاتر بێت باشترە، ئەوە کاریگەری لەسەر حوکمی دەسگیرکراوەکانی تریش دەبێت.
ھەردووکی بکەین لۆگۆش دانێن و گردبوونەوەش بکەین.....