shayan-askari.jpg

حکومەتی ھەرێمی کوردستانی شەرمەزاری بێباک

Jun 23, 2021  |   بیروڕا 

شایان عەسکەری

 

١- مووچە بە لێبڕینەوە ٤٠ بۆ ٤٥ ڕۆژ جارێک دابەش دەکات، ئەوە جگە لەو پاشەکەوتەی خۆشیان نازانن چارەنووسی چی لێ دێتەوە.
٢-پەرلەمان دانیشتن ناکات، ئەوەی ڕاگەیاندنەکان نەیانزانی و، ھیچ کام لە ئەندام پەرلەمانەکان ڤیدیۆمان نەکرد( تا نەڵێن موزایەدە دەکەن)، و پەرلەمان پەخشی ڕاگرت لە دانیشتنی ٢٠٢١/٥/٢٥، ژمارەیەکی زۆری پەرلەمانتاران لە ھۆڵی دانیشتنی پەرلەمان و لە کاتی دانیشتنی فەرمی چووینە ناوەڕاستی ھۆڵەکە و دانیشتنمان ڕاگرت، و لەوێ یاداشتێکمان نووسی کە لە دانیشتنی داھاتوو پێویستە پەرلەمان بڕیارێک دەرکات کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بھێنێ، لەدوای ئەو ڕۆژەوە دانیشتنی پەرلەمان ڕانەگەیەنراوە، سەری مانگیش دەبێتە پشووی دانیشتنی پەرلەمان!!!
٣- پارەی سندوقی نەخۆشانی شێرپەنجەیان بە تاڵان بردووە، ئەمەش بۆتە ھۆی کەم بوونەوە و نەمانی بەشێک لە دەرمانی شێرپەنجە ، و ٦ مانگە کارمەندانی تەندروستی و پزیشکانی لە بری نۆڕینگەی سەنتەرەکانی شێرپەنجەی سێ پارێزگا شایستەی دارایی خۆیان وەرنەگرن و بە خۆبەخش دەوام بکەن چونکە سندوق پارەی تێدا نیە.
٤-حزبەمافیاکان داھاتی سنوور و نەوت ناگەڕێننەوە خەزێنەی دەوڵەت، بە ھۆی بە قاچاغ ھێنانی شت و مەک گومرگ نادەن، بەشێکی پارەی سندوقی شێرپەنجە داھاتەکەی ھی جگەرە و مەشروب و نەوتە، ئێستا بە ھۆی قاچاغەوە نە داھاتی وەکو پێشتر تێ دەچێ و گەر تێشی بچێ حکومەت تاڵانی دەکات.
٥-بەشێکی گەڕەکەکانی پارێزگاکانی ھەرێم ئاو دەکڕن.
٦-بەو گەرمایە حاڵی کارەبا خراپە.
٧-نرخی شت و مەک و بەنزین دووھێندە بووە.
٨-نرخی دۆلار گران بووە.
٩-مافیا چەکدارەکانی ھەردوولا ھاووڵاتیانیان ھەراسان کردووە.
١٠- لەسەرووی ھەموو ئەوانەشەوە دەلێ دەبێ ھەموو ڕۆژەکانی ھەفتە دەوام بکەی، ئەمە پێی دەگوترێ استعباد( بە کۆیلە کردن).
١١-شەرمەزاریەکی گەورەیە حکومەتی ھەرێم داوای قەرز بکات لە بەغدا، لە کاتێکا خۆمان داھات و نەوتی خۆمان ھەیە و (بە قسەی حکومەتی ھەرێم ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوومان کردووە لە گەڵ بەغدا)!!!
کە مافیا حزب بەڕێوە ببا و سەرکردەی حزبەمافیاکان حکومەت بگرنە دەست، میللەتی داماوی بێ دەنگ ھەر ئەوە حاڵی دەبێ.......