rupak.jpg

١٨ سەعات دانیشتی پەرلەمان بەردەوام بوو لەگەڵ ستافی حکومەت

Jun 29, 2021  |   بیروڕا 

 سه‌رچنار ئه‌حمه‌د

 


١٨ سەعات دانیشتی پەرلەمان بەردەوام بوو لەگەڵ ستافی حکومەت و پەرلەمانتاران داوایان کرد کۆتایی بەبابەتی لێبڕینی مووچەبێت و داتاو زانیاری پێویست لەسەر زیادبوونی داهات خرایەڕوو ،لەکۆتای و دەرەنچامی دانیشتنەکە وەڵامی ستافی حکومەت لەبری هەڵگرتنی لێبڕینی مووچە زیادبوونی قەرزەکانیان بوو لە 28 ملیار دۆلارەوە بۆ 31 ملیار دۆلار!!
کەس نەیزانی ئەم قەرزە بۆ لەشەش مانگدا سێ ملیار دۆلار زیادی کرد ،واتە بۆ هەر مانگێک نزیکی نیو ملیار دۆلار قەرز هاتووەتە سەر حکومەت،باشە خۆ مووچەی بەلێبڕین دابەشکردووەو باسی خزمەتگوزارییەکانیش ناکەم ،هەرێم نەوتی فرۆشتووە لەبری ئەوەی نەوتیش بکڕێت،ئێ ئەم هەموو قەرزە بۆ؟
هاوکێشەیەکی شیکارنەکراوەو بەجێی دێڵم بۆ زیرەکەکان.