Jun 19, 2021 | بیروڕا
ئاشنا عەبدوڵا
حیزب و كۆمپانیاكانیان ڕۆژانه مه‌رگ پیشانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی به نیوه مردن و نیوه ژیان ڕازیانكه‌ن
گرفتی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ر كردنی ئاسته‌نگی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌نین له توانای چاره‌سه‌ردا نه‌بن به‌ڵام به‌ڕونی و ڕاشكاوی هۆكاری به‌رده‌وامیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه شه‌ڕه‌كه شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیه ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی كۆمپانیای باڵاده‌ست له به‌رده‌وامی كێشه‌كه هه‌یه.
بە پێی بەدواداچونەکانم شه‌ڕی ناڕاسته‌وخۆی به‌رپرسی سندوقی شێرپه‌نجه‌هۆکارێکە ، موزایه‌ده و هه‌ڵڕشتنی میهره‌بانی سۆشیاڵ میدیا ڕاگرن و به حیزب و كۆمپانیا سێبه‌ره‌كانی بڵێن بوه‌ستن.
كێن ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی هێنانی ده‌رمانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ڕاگرتوه بۆ ڕایانگرتوه چۆن و به فه‌رمانی كێ ڕایانگرتوه، كۆمپانیایه‌ك چۆن ڕوی خۆی سپیده‌كاته‌وه و به‌ده‌ستێك خێر ده‌كات و به‌ده‌ستێك ده‌ست ده‌نێته بینی نه‌خۆشانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.
بفه‌رمون حكومه‌تی هه‌رێم له بری پاڵه‌وان دروستكردن لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له‌م كۆمپانیا قۆرخكاره بێئینسافانه.