bjar.jpg

نامەی٢٩ پەرلەمانتارەکە لە نێوان موزایەدەی سیاسی و یاساشکێنی و چاوپۆشی لە پێشێلکاری و مەرامی حیزبیدا

May 7, 2021  |   بیروڕا 

بژار کۆچەر


پرەنسيبى جياكردنەوەى دەسەلاتەكانى دەولەت ،پرەنسيپێكى ياساييه له هەردوو رەهەندى دەولى و دەستوريەوه، مەبەست وئامانجى سەرەكى ئەم پرەنسيپه، پاراستنى سەربەخوى سەرجەم
دەسەلاتەكانه بەتايبەتى له وانەش دەسەلاتى دادوەرى لە دەستێوەردانى هه ردوو دەسەلاتەكانى ياسادانان و جێبەجێكردن، به پێچەوانەوه ئەستەمه باسی شەرعيەتی دستورى ،دەولەتى دامەزراوەیی (مؤسساتى) ،دەولەتى ياسا، سەروەرى ياسا بكه ين.
پێويستەش بزانين ئەو كات كوتايى بەم پرەنسيبه دێت ئەگەر نامە بەدواى نامە ئاراستەى دادگاكان بكرێت بە مەبەستى گورينى بريارەكانى، بو گەيشتن به هەندێ ئامانجى سياسي و حيزبى، ناردنى نامه
لەلايەن (٢٩) پەرلەمانتار بو دەسەلاتا دادوەرى و دادگاى پێداچوونەوه بو گورينى بريارێكى دادوەرى و ئستغلالكردنى موقعى پەرلەمانى، پێشينەيەكى مەترسيدار و دەستێوەردانێكى زەقه بو سەر بێ لايەنى وسەربەخوى دادگاكان كەچى هەر ئەو فراكسيون وپەرلەمانتارانە خويان كردووه خاوەن دروشمى
(سەروەرى ياساو بێ لايەنى و سەربەخوى دادگاكان).
بويه ناردنى هەر نامەو لێدوانێک بە مەبەستى دروستكردنى فشار له سەر دادگاكان و بەرێدابردنى بريارەكانى، كارێكى نا دەستورى و قانونى يه، و دژى دەستور و ياسا بەركارەكان و پەيرەوى ناوخوى پەرلەمانه، ئةم بابەتەم نووسى پشت بەستن بەم
ژێدەرانەى خوارەوه :
يەكەم/ دەستورى عێراق: ماددةكانى (١٩/ برگه ى يةكةم)(٤٧)(٨٧)(٨٨).
دووەم/ ماددةى (٢) له ياساى ژماره (٢٣) ى
سالى (٢٠٠٧) ياساى دەسەلاتى دادوەرى هەرێمى كوردستان – عێراق.
سێيەم/ په يرەوى ناوخوى پەرلەمان : ماددەى
(٢/ برگەى يەكەم) و (٤٣/ برگەى سێيەم).
لێرە مەبەستمه بزانم كام دەقى ياسايى رێگا دەدات بە دەستێوەردان بو ناو كاروبارى دادگاكان ؟ بە تەئكيد هيچ سەنەدو و دەقێك نيە و جگه له وەى كه دادگاكان خويان چاودێرى لەسه ر يەكتر دەكەن.
كەواتە ئەوەى ئەم دوو روژه دەبينين و گوێ لێدەگرين لەلايەن ژمارەيەك پەرلەمانتار و فراكسيونەكان له رووى واقعى و سياسى و جوگرافى، جگه له دەستێوەردان لەناو كاروبارى دادگاكان ،نمايشكردنى شانوگەرى و موزايەدە يەكى ىسياسيه له سەر حيسابى بێ لايەنى و سەربەخوى دادگاكان ،هەلخەلەتاندنى خەلكه، هيچ شتى تر نييە ئەرێ جارێك ئەم شانوگەرى و موزايەدەيانه له سنورى سلێمانى نمايشكراون سەرەراى بونى دەيان حالەتى گوماناوى و كوشتن و ديارنەمانى روژنامەنوسان و رادەستكردنى تێكوشەرانى روژهەلات كەچى تا ئێستا بكوژەكان و ئەنجام دەران ديار نين و خاوەنى نامەكانیش بێ دەنگيان هەلبژاردووه.