abas.jpg

حیزبەکان نایانەوێت کوردستان دەستوری هەبێت

May 21, 2021  |   بیروڕا 

عباس فتاح

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردو لە کۆنفراسێک لە زانکۆی کوردستان گوێ بیستی هەموو ڕاوبۆچونی لایەنەکان و دەزگا فەرمیەکانی هەرێم بوین.
وتیان دەبێت بۆ نوسینەوەی دەستور یەکڕیزبین، تا یەکریزبوین دەستکەوتی باشمان هەبوو،ئێستا خەلک لێمان توڕەیە دەبێت ئاشتی بکەینەوە،بەبێ ئاشتەوای لایەنەکان دەستور نانوسرێت.
پرسیار ئەوەیە کەوا دەزانن بۆ واناکۆکن و پێکەوە دانانیشن.
هەمو دەستور  تەنها 100دێڕە نوسینە، 80دێڕی لە هەمو دونیای دیموکراسی دوبارەیە، ئەگەر بە 30سال لەسەر بیست دێڕ نوسین ڕێک نەکەون ،خەلکی کوردستان چۆن لێتان توڕە نەبێت و ئومێدی پێتان هەبێت، کە ئەو بیست دێرە پەیوەندی بە حیزبە سیاسیەکانەوەوە هەیەو  سودو زیانی بۆ خەلک نیە ،ئەویسش سەرچاوەی یاسادانان و سیستەمی سیاسی ولاتە. بەلام ڕای من ئەوەیە تەنها نەنوسینی بۆ درێژە دانە بەباڵا دەستی حیزبەکان لەناو دامو دەزگا فەرمیەکانی هەرێم.
هەموو ڕاو بۆچونەکان و بەرژەوەندی چەند کەسێک پێمان دەڵێت هەرێم نابێت بە خاوەنی دەستوری خۆی و لەکۆتایەکەشی هەمووی یەکتر تۆمەتبار دەکات.