عەلی حەمە ساڵح
لام گرنگە لێرەوە ئەم نامەیەتان ئاراستە بکەم. ھیواموایە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی کاری جدی لەسەر ئەم پێشنیار بکەن..
ئەمڕۆ بەدواداچونێکی تەواومکرد بۆ چەند پارچە زەویەک لە ھەولێر و وەک لە وێنەکەدا دیارە پرسیاری نرخ و خاوەنداری و گرفتی یاساییم کرد ، ئەم زەویانە ئەگەر بەپێی یاسا بەرکارەکان کاریان لەسەر بکرێت و بفرۆشرێت، بەدڵنیایی سەرو (ملیارو ٧٥٠ ملیۆن) دۆلار وەک داھات بەدەستدێت بۆ خەزێنەی گشتی..
لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە بۆ سەر شەقامی (١٠٠ )مەتری بەلای چەپدا، لەسەر شەقامی ( ١٠٠ ) مەتری بە ئاراستەی شەقامی گوڵان بۆ لای پارک، زەویە بەتاڵەکان و پرۆژە تەواونەکراوەکانی نێوان پارک ھەتاوەکو شەقامی ( ١٠٠ ) مەتری، زەیەکانی دریم ستی بە ھەردوو ئاراستەی ( ٤٠ )مەتری بۆ ( ١٠٠ ) مەتری، پاشان ئەو زەویانەی لە ھەردوو لای چەپ و ڕاستی ڕێگای موسڵن لە نێوان ( ٤٠ )مەتری بۆ ١٢٠ مەتری…
بەشێک لەم زەویانە بە نایاسایی تاپۆ کراون، واتە: بەبێ ئەوەی ھیچ کاری تێدا بکرێت کراوەتە موڵکی تەواو، لە وانە: ٢٠٠ دۆنم لە پشت ھۆتێل ڕۆتانا.. ( ٨٠ ھەزار) مەتر نزیک نەتەوە یەکگرتووەکان..
بەشێک لەم زەویانە ھێشتا کاری تێدا نەکراوەو زیاتر لە (٧٠٠ ) دۆنم نزیک فڕۆکەخانەو لە سنوری عەنکاوە، بەھاکەی زیاتر لە ( ملیار ) دۆلارەو دوو کۆمپانیای دەستڕۆشتوو ململانێیانە لەسەری و یەکیان ئاڵای کۆمپانێاکەی ھەڵداوە لەسەر ڕوبەری لە زیاتر لە ( ملیۆن و ٢٥ ھەزار) مەترە..
چەندین پارچە زەوی نایابی دیکەش لەم ناوچەیەدا وەرگیراوەو کاری تێدا نەکراوەو وادەی یاسایی تەواو بوەو ھێڵدراوەتەوە.
لە بری ئەوەی بۆ بەرژەوەندی کەسێک پارچەیەک بدرێتە ( ١٠٠ ملیۆن) دۆلار و یەکێکی دیکە بدرێتە ( ٧٠ ملیۆن) دۆلار و ….. ھتد بەیاسا وەربگرێتەوەو بدرێتە سودی گشتی..
ھەندێک زەویش موڵکی گشتی..
چاکسازی گەورە ئەمەیە.. بەدڵنیایی ئەگەر ئەم زەویانە لەبری ئەوەی بۆ دەوڵمەندکردنی چەند کۆمپانیایەک و ھاوبەشەکانیان بەکاربێت حکومەت خۆی قۆناغ قۆناغ و بە کێبرکێ بیفرۆشێت… زیاتر لە (ملیارو ٧٥٠ ملیۆن) دۆلار دەگرێتەوە…
بەھیوای بڕیارێک لە بەرژەوەندی گشتی..