ali.jpg

بێدەنگییان لە داگیرکاری و سوتاندن بە ئازارترە

May 30, 2021  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

بێدەنگی حیزب و سەرۆکایەتیەکان ، لە داگیرکاری و سوتاندن و داربڕینەکانی تورکیا بە ئازارترە..
سوپای تورکیا ھەموو ئەو شوێنانەی کە لە باشوری کوردستان داگیرکردوە یان دەیسوتێنێت یان ھەموو دارەکانی دەبڕێتەوە، پلانەکە ئەوەیە ھەموو دارستانەکانی زاپ، ئاڤاشین، شین و مەتیناو بەدلیس لەناووبات و بیکاتە سەربازگە.. ..
ئەمە تەنیا داگیکاری نیە، وێرانکردنی سروشتی کوردستانیشە..
تورکیا ھەر لە باشور ئەمەی نەکردوە، لە ناوچەی دێرسیم لە باکور ،کە جوانترین سروشتی ھەبوو لەناوی بردوە..
تورکیا ئێستا ئەم ناوچانە بە خاکی خۆی دەزانێت..
لەو شوێنانەی کە ھاتوتە باشور.. ڕێگای دروستکردوە، وەک بەشێک بێت لە خاکی خۆی ئێستا لە تورکیاوە ڕاستەوخۆ دێتە خواکوڕک.. ئێستاش دەیانەوێت لە مەتین و زابەوە شەقام دروستبکەن!!
من دەزانم ئەوان دژی مرۆڤ و درەخت و ھەواو " پڵنگی تینۆی" کوردن.. بەڵام ئازارەکە ئەمە کوردبیت و لە سوتاندنی نیشتیمانەکەت و بڕینەوەی درەختەکان ھاوکاریان بیت، ئەمە "بازرگانی دار" نیە، نیشتیمان فرۆشیە..
کە ناتوانن عەلی ئیحسان بن، بۆ دەبنە ڕاوچی و شاگردی بەردەست تاریق ئاکنسو ..
ئەم بیدەنگیەی سەرۆکایەتیەکانی ھەرێم و حیزبەسیاسیەکان لە سوتاندن و داگیرکردنی نیشتیمان، زۆر ئازاربەخشترە لە تاوانەکانی تاریق ئاکنسو…