goran.jpg

بۆ یەکێتی نیشتیمانی

Apr 9, 2021  |   بیروڕا 

گۆران عومەر عەلی

 

وەک لای هەموومان ئاشکرایە ماوەی چەند سااڵێکە یەکێتی نیشتیمانی هەڵساوە بەداگیر کردنی زۆربەی هەرە زۆری زەوی و زار لە سلێمانی و هەڵەبجە و دەڤەری ڕاپەرین و گەرمیان کە لەم ناوچانە لە ژێر ناوی پڕۆژەی وەبەر هێنان و پێدانی زەوی بە کەس و کاری شەهیدان و چەندین ناوی دیکە زەوی تەرخان دەکەن لە بەرچاوی خەڵکی و پاش ماوەیەکیش سەرجەم ئەو زەویانە داگیر دەکەن بێگومان لەسەر تاک بە تاکی کاربەدەستان و دەسەڵات داران ئەرکە کەخزمەتی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفال کراوان و زیندانیانی سیاسی بکات و هەروەها پڕۆژە و خزمەت گوزاری پێشکەش بە هاونیشتیمانیان بکات بەڵام وەک هەموومان دەزانین ئەم ناوانە تەنها ئامڕازێکن بۆ گەشتن بەوەی خۆیان دەیانەوێت و دوواتر نە بایان دیوە نە باران،

بەڵام وەک دەزانین هیج کات زوڵم و زۆرداری تا سەر نەبووە سەرجەم ئەو زەوی و زارە داگیرکراوانەو هەموو ئەو گەندەڵیانەی ئەنجام دراون گەر لەسەردەمی نەوەی نەوەکانیشیاندا بێت کۆتای پێدێت و هەموو ئەمانە دەدرێنە دادگای ڕەهای گەل و ئەو شوێنە داگیر کراوانە لەچنگی ئەوانە دەردەکرێن و دەبنەوە بە موڵکی گشتی و هەموو تاکێکی کۆمەڵگا لێی سودمەند دەبن بە هەموو چین و توێژەکانەوە