جێگیركردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی ساڵی (2021)ی عێراق، وه‌ك بابەتێکی گرنگ له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگیدایه‌وه و له یه‌كه‌م ساتی په‌سه‌ندكردنه‌كه‌یه‌وه تائێستا به‌یاننامه دوای به‌یاننامه بڵاو دەکرێتەوە و هه‌موان جه‌خت له ڕۆڵی ئیجابی خۆیان ده‌كه‌نەوە.
هه‌ركه‌س به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی كاریگه‌ری هه‌بوبێت له‌سه‌ر ڕێككه‌وتن هه‌وڵێكی باشه به‌ڵام بۆ لە یەک بەیاننامەدا دەستەواژەی لێبڕینی موچە نەهاتوە؟
هاوڵاتی و موچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستان ڕێكه‌وتنێكی ده‌وێت ببێته هۆكار بۆ باشبونی ژیان و موچه‌كه‌ی، بۆچی دڵنیای نایه‌ن به موچه‌خۆران و هاوڵاتیان ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی کە کردویانە ئه‌وه‌نده سه‌ركه‌وتو و تۆكمه‌یه.
هه‌موان هه‌وڵه‌كه به‌هه‌وڵێكی نیشتیمانی ده‌زانن و خۆشیان بە كاره‌كته‌ری سه‌رەرکی، به‌ڵام كه‌س باسی ده‌رئه‌نجام ناكات و تائێستا نازانرێت هه‌رێمی كوردستان كه‌ی قه‌یرانی دارایی تێده‌په‌ڕێنێت و ڕێره‌وی ژیانی هاوڵاتیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمە ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دەبن و ده‌یخه‌نه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه بێ دودڵی ڕایبگەیەنن و بڵێن بەڵێ لێبڕینی موچە نامێنێت.