alihamasalh.jpg

ڕاستی لەبارەی یاسای بوجە

Apr 1, 2021  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

ئایا ئەم دانوستانە لەپێناو موچەی فەرمانبەران بوو.. 
لە ھەموو کەس زیاتر پشتیوانی ڕێککەوتن بوین لەگەڵ عێراق و ڕێگای دروستیش ھەر ئەمەیە.. 
موچەخۆر چاوڕێ دەکات بە پشت بەستن بەم یاسا پاشە کەوتی موچە نەمێنێ،  وەفدی دانوستانکارو ھەموو بەرپرسان باسی سەرکەوتنی دەکەن.. ئەگەر پەسەندکردنی بودجە دەستکەوتە وەک ئەوەی ھەموو بەرپرسان باسی دەکەن، دەبێت ئەم پاشەکەوتی موچە لاببرێت.. 
من پێموایە وەفدی ھەرێم کەوتونەتە ھەڵەوەو ھیچ سەرکەوتێکیش نیەو ئامادەنین ڕاستی وەک خۆی بە خەڵک بڵێن.. 
ئەوەی من دەیبینم ئەمە ئەو ڕێککەوتنە نەبوو خەڵک ئومێدی پێی ھەبوو، سەرکەوتنێکی گەورەش نیە ھەموان خۆیان دەکەن بە خاوەنی... 
خاڵی سەرەکی ئەم ڕێککەوتنە ئەوەیە کارتێکی یاسای لەدەست ھەرێمە کە بۆی ھەیە نەوت بفرۆشێت.... نەک خەم و پلان ئەوە بێت پارە بێت بۆ موچەو پاشەکەوت لابدات ... فەرمون مانگی ئایندەو دواتر پاشەکەوت لابدەن.. 
ھەرێم چی دەستدەکەوێت؟ 
ئەگەر بودجەی عێراق وەک خۆی جێبەجبکرێت..
پشکی ھەرێمی کوردستان ٩،٨ ترلیۆنە، مانگانە نزیکەی٨١٦ ملیار دەکات...
دەبێت ھەرێم چی بدات بە بەغدا؟ 
-پارەی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە نرخی سۆمۆ.. ئەگەر ٦٠ دۆلار دابنرێت، دەکاتە ٦٥٢ ملیار..
-نیوەی داھاتە فیدڕاڵیەکان بە نزیکەی ٩٠ملیار دەخەمڵێنن.. 
-دانەوەی قەرزی بانکە بازرگانیەکان لە حەوت ساڵدا،  کە بەپێی زانیاریەکانی من نزیکەی پێنج ترلیۆنەو مانگانە دەبێت ھەرێم ٥٩ ملیار دینار بدات... 
واتە: دەبێت ھەرێم نزیکەی ھەمان بڕ بداتە عێراق، بەمەش ھەرێم ھیچ بڕە پارەیەکی ئەوتۆی بۆ نایەت... 
تەنانەت ئەگەر پشکی ھەرێم لە حسابکردندا بەھۆی گۆڕانکاری لە نرخی نەوت یان ھەر ھۆکارێکی دیکە زیاتر بوو، بۆ ئەوەی ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم نەنێرن، لایەنی عێراق ئەمە ناودەنێن مەقاسە! سەرۆکی لیژنەی دارایی بەڕوونی وتوویەتی:  مەقاسە نەما... 
بۆیە دەکرا لە بەرامبەر پشکی ھەرێم پیداگیری لەسەر ڕادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت کرابا.. 
یەک خاڵ لە یاسای بودجەکەدا 
یەک خاڵ بەلای ئەوانەی بڕیاردەری سیاسەتی نەوتن گرنگ بوو، کارتێکی یاساییان بەدەستەوە بێت کە ھەرێم بۆی ھەیە نەوتی خۆی بفرۆشێت، ئەم کارتەیان لە بودجەی ئەم ساڵ دەستکەوت... 
بەم یاسای بودجە من وای نابینم ھیچ بڕە پارەیەک بۆ موچەی فەرمانبەران بێت، بەم فۆڕمە لە بەڕێوەبردنیش ئەم مانگەو مانگی دواتریش لێبڕین بەردەوام دەبێت..
بۆیە چارەسەر:
چارەسەر چاکسازیە لە دۆسیەی نەوت و خاڵی سنوری و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە موچەو دۆسیەی باج.... بە داخەوەم لە پاڵ ئەو ھەموو سەردانەی لە بەغدا کرا، بە ئیرادەوە ھەوڵێکی جدی چاکسازی درابا، ئێستا دۆخەکە شتێکی تر بوو..
تێبینی: 
ھیواموایە من ھەڵەبم و مانگانە بڕە پارەیەک بێت و پاشەکەوت لابدات، کە ئێستا نزیکەی ٢٠٠ ملیار پێویستە بۆ لادانی پاشەکەوت. 
ئەو بەڕێزانەش کە پێیان وایە بەپێی ئەم بودجە،  بەغدا مانگانە پارە ڕەوانە دەکات، ھیوادارم شیکردنەوەی خۆیان بە داتا بەیان بکەین..
راستیەک: 
ھەرچەندە من ئومێدم نیە ھیچ بڕە پارەیەکی ئەوتۆ بێت بەپێی ئەم بودجە بۆ موچەی فەرمانبەران، بەڵام چەند خاڵێک ھەن لە بەرژوەندی ھەرێمە یان زیان دژی ھەرێم ڕادەگرێت.. 
-ئەگەر ھەرێم تێکیبدات لەگەڵ ناوەنددا، عێراق کێشەی زۆرتر بۆ دۆسیەی نەوت و چەندین بابەتی تر دروستدەکات، بۆیە ڕێککەوتنی ھیچ بە ھیچ لە تێکدان باشترە... 
لە ڕوی بازاڕەوە ئەگەر وترابا لەگەڵ عێراق تێکچوین، گرفت و شڵەژانی دروستدەکرد.. 
-٧٥ ملیار دینار بۆ پرۆژە بۆ پێنج ناوچەی کوردستان تەرخانکراوەو شتێکی باشە.. ئەگەر بێت.. 
-موچەی فەرمانگە فیدڕاڵیەکان بخرێتە سەر ناوەند، ئەگەر ھەرێم دۆسیەکانیان بنێرێت.. 
-پێداچونەوە بە سەرجەم گرێبەستە نەوتیەکاندا بکرێت.. ھەرێم خۆیشی ئەم بڕیارەی داوە ئەگەر جێبەجێبکات...