ali-hamasalh.jpg

بۆ یەکێتی و گۆڕان! ئەی سەرکەوتنی ئێوە!

Apr 10, 2021  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح


بۆ یەکێتی و گۆڕان! ئەی سەرکەوتنی ئێوە!
کاتێک دەمانوت: ئەم ڕێککەوتنە بۆ بودجەو موچە نەکراوە! تەنیا لە پێناوی ئەوەدا بوە یاسای بودجە ڕێگا بدات ھەرێم نەوت بفرۆشێت سەدان جنێو تۆمەت و بوختانیان کرد..
پارتی، ئەوەی لاگرنگ بوو دەستی کەوت! بەڵام یەکێتی و گۆڕان سەرۆک و زۆرینەی وەفدی دانوستانکار بون.. وتیان: لە پێناوی موچەی خەڵک دانوستان دەکەین و ئامادەین لەم پێناوە سەدان جاری دیکە بچینە بەغدا!!
دەیان بەیاننامە لەلایەن ئەو سیاسی و بەرپرسانەوە دەرکرا، کە ھیچ لە بودجەکە نەگەشتبون دەیان وت دەستکەوتە بۆ ئێمە! سەرکەوتنمان بەدەست ھێنا!
کام سەرکەوتن! خۆ ئەگەر ئەمە دەستکەوت بێت دەبێت بڕینی موچە لابدا!
پارتی، ئەمەی بۆ خۆی کردو ئەو کارەتەی دەستکەوت سەربەخۆ بۆی ھەبێت نەوت بفرۆشێت! ئەی ئێوە بۆ موچەخۆرتان کرد یان ھەمان ئەو سیاسەتەی پارتی باوەڕی پێیەتی..
بۆچی ڕاشکاوانە ئەمەتان بە خەڵک نەوت!
بڕوانن: ھیچ کام لە بەرپرسان ئامادەن بڵێن: بەغدا چەند پارە دەنێرێت، نا!! چونکە دەزانن ڕێککەوتنەکە بۆ پارە نیە..
ئەم قسەی وتەبێژ ئەوە ڕەتدەکاتەوە ھەرێم ئامادەبووبێت نەوت بنێرێت!!
ئەم مانگەو مانگی دواتر ڕاستی ئەم قسانە دەردەکەوێ..