سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
تێکچوونی هاوسەنگیی گروپه‌كه‌ی سەرۆکی حکومەت مایەی گاڵتەجاریە
لەو ڕۆژی جومعەیە وەزارەتی شارەوانی دوو ڕوونکردنەوەی داوە دژی پێدانی زەوی بۆ کەس وکاری شەهیدان. ئه‌وه‌ی مایه‌ی پێكه‌نینه ئه‌و كه‌سه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی داوه پێشتر له سلكی حزبی و ئه‌منیی حزبدا كاری كردووه و ئێسته دوای ئه‌و ڕابردووه ناتوانێت لافی بێ لایه‌نی و ته‌كنۆكراتی بوون به‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی كوردستاندا لێ بدات.
ئه‌و به‌ڕێزه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كه‌می نووسیوه، بە حسابی نەفەسی دەوڵەتداری و سەروەریی یاسا، وا ده‌رده‌خات كه دژی دابین کردنی زەوییه بەسەر کەسو کاری شەهیدان و ئەنفال کراو و زیندانیانی سیاسی و ئه‌م پرۆسه یاساییه كه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و تیمی یه‌كێتی له كابینه‌كانی ٨ و ٩ كاریان له‌سه‌ر كردووه، بە دڵی خۆی به یاسا شکێنی ناو دەبات.
دوای ڕوونكردنه‌وه سه‌قه‌ته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، كه له بنچینه‌دا دژه له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی حكومه‌تی خزمه‌تگوزار و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بڕیار و ڕێكاره‌كانی پێشتری كاركردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه، له‌لایه‌ن به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ڕاستكرایه‌وه كه زه‌وی دابه‌ش كردنی زیاتر له ١١ هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و زیندانیانی سیاسی، پێشتر فەرمانی یاسایی بۆ وه‌رگیراوه و هاوكات جەختیشکرایەوە کە هیچ هێز و لایەنێک ناتوانێ ڕێگری له‌م پرۆسه‌یه بکات و هیچ كه‌س له‌و ئاسته‌دا نییه كه مافی ڕەوای کەس و کاری شەهید و ئه‌نفال زیندانی سیاسی پایماڵ بكات.
زۆر جێی پێكه‌نینه، كه دیسان بە شڵەژان و پەلە پەلی فەرمان پێکراو، جارێکی تر وەزیری شارەوانی لەم ڕۆژی جومعەیه‌دا كه ڕۆژی ئاسوده‌یی و پشوو و پاككردنه‌وه‌ی ده‌رونه‌كانه له ڕق و كینه به‌رامبه‌ر یه‌كتری، ڕوونکردنەوەی دووهەمی بڵاو کردەوە. لە چوارچێوه‌ی بڵاو کردنەوەی ڕوونکردنەوەی دووهەم، (کەناڵی كوردستان 24 )ی نزیک لە سەرۆکی حکومەت كه ئه‌ویش فه‌رمانی پێ كرا بوو هه‌ر زوو ڕوونكردنه‌وه له دوای ڕوونكردنه‌وه بكات به چاوی وه‌رگردا، وه‌كو وه‌زیره به‌ڕێزه‌كه سه‌ری لێ شێوا و له بە پەلەیه‌كدا نووسی (وەزارەتی شارەوانی لە بارەی دابەشکردنی (مووچە) بە بێ گەڕانەوە بۆ دامەزراوە فەرمیەکان ڕوونکردنەویەکی بڵاو کردۆتەوە) به‌ڕاستی زۆر باش ده‌بوو ئه‌گه‌ر بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان مووچه خۆرانی به‌ش مه‌ینه‌ت مووچه‌یان وه‌ربگرتایه. خۆ نا شوكری نه‌بێت وا چه‌ند ساڵێكی زۆره كه دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان ڕێگرن له دابه‌ش كردنی مووچه‌ی ته‌واو و له كاتی خۆی دا. بۆیه ئەم هەڵوێستەی بزوێنه‌ری وەزارەتی شاره‌وانی و کەناڵی كوردستان ٢٤ مایەی گاڵتەجاری و ده‌رخه‌ری نەفەس کورتی و بێ سه‌لیقه‌ییه لە حکومڕانی.
ئێمە تێدەگەین كه ئه‌و لایه‌نه‌ی وه‌زیری شاره‌وانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات به ئه‌ندازه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی، شه‌هیدی نییه، به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته جوگرافییه‌كه‌ش، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ١٨٠ هه‌زار كورده‌ی ئه‌نفال كران و كه‌سوكاره‌كانیشیان هه‌ر ئه‌ندام و پشتیوانی یه‌كێتی بوون. زیندانه سیاسییه‌كانیش ئه‌گه‌ر ئاماره‌كانی وه‌ربگیرێت ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆرێك له قاره‌مانه‌كانی ناو زیندان یه‌كێتی بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به عه‌مه‌لی له كوردستان دا خه‌باتی شار و شاخی گرێ دابوو. بۆیه یه‌كێتی ئه‌ركی خۆیه‌تی داكۆكی له مافی ئه‌م چین و توێژه تێكۆشه‌رانه بكات. به‌ڵام هیچ ڕه‌وا نییه كه حزبی به‌رامبه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی به خاوه‌نیان نازانێت، کە زیندانیی سیاسی نەبێت و خۆی بە خاوەنی ئەنفال و کەس و کاری شەهیدان نه‌زانێت په‌رچه‌كرداری وا ناشییانه‌ی هه‌بێت.
كاره‌ساتی ئه‌م صه‌ڵه ڕوونكردنه‌وانه‌ی وه‌زیر و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌وه‌دایه كه بۆ چه‌واشه‌كردنه. ئه‌گه‌رنا، حزبێك كه هه‌ر به واژووی وه‌زیری شاره‌وانییه‌كه‌ی به ده‌ر له یاسا و ڕێنماییه‌كان لە دهۆک و له هەولێر زه‌وی گه‌وره و گران و بازرگانی بۆ خانمی توركی و سوری دابین بكه‌ن و پێیان ببه‌خشن و پشتیان بگرن، به‌ڵام پارچەیەک زەوی نیشته‌جێ بوون بە دایک و باوکی شەهید و ئەو زیندانیانە بە ڕەوا نه‌بینن كه هه‌موو عومری جوانیان له زیندانه‌كانی ڕژێمی به‌عس و له پێناو كوردا بردۆته سه‌ر، هه‌ر بۆ ئه‌وه باشه بخرێته بای بایه‌وه.