abas.jpg

حکومەتی خزمەتگوزاری یان شەرمەزاری

Apr 20, 2021  |   بیروڕا 

عه‌باس فه‌تاح

لە دانیشتنێکی تایبەت لە خولی پێشوی پەرلەمان وەزیری ئەوکاتی سامانە سروشتیەکان ئاشتی هەورامی لە وەلامی پرسیارەکانی پەرلەمانتار وتی بەرمیلی نەوت ببێت بە یەک ملیۆن دۆلاریش وەزعەکە چاک نابێت.
بۆ ئەوکات ئەم دەربڕینەی بوە جێگای ڕەخنەو تانەو تەشەرە بەلام ئەوەی ئێستا ڕودەدات وا خەریکە هەموان باورمان وای لێبێت، ئەگەر نەوت بەرزبێت یان نزم لەگەل عێراق ڕێکەوین یان نا، دۆلار بەرزبێت یان نزم کۆڕۆنا و شەر هەبێت یا نەبێت.. هتد ، ئەم حکومەتە هەر دەلێت ناتوانم موچەی تەواو بدەم.
ئایا دەبێت ئاشتی هەورامی ئەوکاتە مەبەستی ئەوە بوبێت ئەم حکومەتە گاڵتە جاریە یان … هتد.
ئێستا دەبێت تێ بگەین ئەو دەیزانی( کەر )لە کوێ کەوتوەو (کوندە )لە کوێ دڕاوەو ئێمەمانان و گەلیش لە گوێی (گا)دا خەوتوین.
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە زیاتر لە حەوت سالە هیچ گەنجێک دانەمەزراوەو پڕۆژەی خزمەتگوزاری جگە لەچەند ڕێگۆکەیەک زیاتر نەکراوەچەندین موچەی تەواو نەدراوەو بەشێکیش بە نیوەچر دراوە، لەکاتێک دا بەردەوام نەوتی فرۆشتوەو کاری بازرگانی لەوپەڕی بەرزی دایەو باج و زەریبەو خزمەتگوزاریەکان زیادی کردوە.
بۆیە دواپرسیار بۆ هەمومان ئەوەیە ئەم حکومەتە حکومەتی خەلک و خزمەتگوزاریە یان دیوەخان و گاڵتە جارە.