kawe.jpg

ئەو شەڕە ئیعلامیەی پارتی ویەکێتی یان باشتر بڵێم لاهور تاڵەبانی ومەسرور بارزانی

Mar 4, 2021  |   بیروڕا 

کاوە عەبدولقادر

 

ئەو شەڕە ئیعلامیەی پارتی ویەکێتی یان باشتر بڵێم لاهور تاڵەبانی ومەسرور بارزانی تەنها بۆ بەلاڕێدابردنی کەیسەکەی دکتۆر غالیبەو چەواشەکردنی ڕای گشتیە.
ئەگەر لاهور تاڵەبانی و یەکێتی ڕاست دەکەن و مەبەستیان بوایە شەوی یەکەم دەیانتوانی تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن، چونکە هەر لەکاتژمێری یەکەمی ڕووداوەکە ناسنامەی بکەرەکە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی کەشف بووەو بەپێی هەندی زانیاریش ئاسایش ڕێگری کردووە کاتێک پۆلیس هەوڵی داوە دەستگیری بکات!!
باشە ئێوە تۆمەتبار لەبەرچاوتان ڕۆیشتوەو شوێنی مەعلوم بوە بۆچی دەستگیرتان نەکرد دوای دەڵێن سێ کەسی ترمان دەستگیر کردوە کەهاوکاریان کردوە بۆ دەربازبوونی،بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێکی فەرمی پشتڕاستی ئەو زانیاریانە بکاتەوە کە گومان دەکرێت ئەمیش هەر سیناریۆ بێت.
بۆیە تویتەکەی لاهور جەنگی ئەوەندەی بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی وخۆدزینەوە بوە لەبەرپرسارێتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەو لابردنی ڕەخنەی ڕەخنەگران و چاوی ڕاگەیاندنەکان بوە لەسەر خۆی ، ئەوەندە خەمی بێلایەنی وسەربەخۆیی دادگاکان و دەستگیر کردنی تۆمەتباران نیە،
وەڵامە توندەکانی وتەبیژەکەی حکومەت وباڵی مەسروربارزانی وپارتیش بەهەمان شێوە زیاتر بۆ شێواندنی کەیسەکەو لەبیر بردنەوەی کەیسی حوکمدراوانی بادینانە ،
ئیتر دەبێ خەڵک بزانێت ئەوەی ڕوو دەدات هەمووی سیناریۆیەو شینی هەردوولایان بۆ هەریسەکەیە .
لەداهاتوو زۆر شتی تر ڕوون دەبێتەوە کەئامانج لەو سیناریۆیانە چیە!!؟؟