bedrye.jpg

ئەنفالكردنی گەلی كورد

Mar 3, 2021  |   بیروڕا 

بەدریە ئیسماعیل
 
 
ئەنفالكردنی گەلی كورد ، كوشتنی ١٨٢ هەزار كەس و وێرانكردنی چوار هەزار و ٣٠٠ گوندی لێکەوتەوە.
دادگا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ 423 كەس لەوانەی دەستیان لە شاڵاوی بەدناوی ئەنفال هەبووە دەرکردوە و لەناویاندا 258 یان کوردن.
قۆناغی یەكەم شاڵاوی بەدناوی ئەنفال لە 9ی شوباتی 1988 تا 23ی شوباتی 1988 ئەنجامدرا کە ناوچەی (سەرگەڵو، بەرگەڵو)وە كە ناوچەیەكی شاخاوییە و لە 150 گوند پێكدێت.
لەم قۆناغەدا نزیك بە هەزار 500 كەس بێسەروشوێن كران و ئێستاشی لەگەڵدا بێت روفاتی زیاتر لە هەزار كەسیان نەهێنراوەنەتەوە و روون و دیاریشە حكومەتی هەرێم و كابینە یەك لە دوای یەكەكانی حكومەت لە ئاست كەسوكاری ئەنفالكراواندا زۆر كەمتەرخەم بوون.
با بزانین ئایا لە ماوەی هەموو تەمەنی حكومڕانی خۆماڵی كوردیدا چی بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوان كراوە ؟
لە هێنانەوە روفاتی كەسوكارەكانیان و لە خزمەت كردنیان و بە سزاگەیاندنی ئەو 258 كوردەی دەستیان لە پرۆسەی بەد ناوی ئەنفالدا هەبووە؟
نەهێنانەوە روفاتی ئەنفالكراون كە دەبوو حكومەتی هەرێم دەزگایەكی تایبەتی یان فەرمانگەیەکی بە هێنانەوە روفاتی ئەنفالكراون یان هەموو ئەوانە لە كارەساتەكاندا بێسەروشوێن كە بە داخەوە جگە لە ئەنفالكراوان ناوە ناوەش دۆزینەوەی منداڵە ونبوەكانی هەڵەبجە زامەكانی كیمیابارانمان دەكۆلیننەوە و ئەوانیش جاریكیتر لە گەڕانەوەیان و ئاوارەبوونیان لیرە كە لێیان ناپرسنەوە هێندەیتر خەمەكانم قولتر دەكەنەوە.
لە لایەكی دیكەوە بە داخەوە حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە هەموو ئەو گوندە وێرانبووانەی لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا وێران بوون ئاوەدانیان بكاتەوە كە ئەوەش ئامانجەكانی رژێمی بەعسی هێناوەتە دی كە نەهێشتنی گوندەكان و وێران كردنیان بوو.
باوەرم وایە ئەوەی بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوان كراوە وەكوو بڕینەوەی موچەیەكی مانگانە و پێدانی پارچە زەوییەك یان كردنەوەی خانوویەك كەمترین مافە لە بەرامبەر ئەو ستەمەی لێیان کراوە بەڵام دەبێت زیاتر لەوەش لە كەسوكاری شەهیدان وئەنفالكراوان بپرسێتەوە چونكە ئەنفال و كیمیاباران بونەتە شوناسی میلەتی كورد.
بە پێویستی دەزانم حكومەتی هەرێم ئاورێك لە مێژووی ئازارەكانی گەلی كورد بداتەوە و ئەوە بزانێت كە میلەتی كورد چیتر بەرگەی نەهامەتیەكی تر ناگرێت با لە بڕی سەركۆت كاری و ستەمكار لە پێدانی ماف و موچەی خەڵك ، بیر لە باش كردن و خۆشگوزەرانی خەڵك بكاتەوە كە خێزانی كورد نیە ئازیزێكی لە پێناو سەربەخۆیی كوردستاندا نەبوبێتە قوربانی.