ھاوڕێ مەلاستار
دەستوەردانەکانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دەسەڵاتی دادوەری و دادگەکانی ھەرێمی كوردستان، سەلمێنەری ئەو شکستەیە کە لەمێژە ئاماژەی بۆ دەکەین و پێمان وایە ئەرکی حکومەت پاراستنی ھاووڵاتیانە، نەک دەستێوەردان بۆ دێزە بەدەرخۆنەکردنی ناشرینی و نابوتییەکی دیکەی گروپێکی ئاراستە کراوی شکست خوارد‌و.
چ سەرۆکێک؟ ئەو سەرۆکەی جگە لە شەرمەزاری و نابوتی ھیچی بۆ ئەم مەملەکەتە نەھێناوە، ھەر رۆژە لە کۆڕبەندێک، لە وڵاتێک، شەرمەزاریی گەورە بۆ ھەرێم و ناوبانگه‌كه‌ی تۆماردەکات.
ئامانجی كۆتایی ئه‌م تاقمه ئه‌وه‌یه ملیان ئه‌ستوور بكه‌ن و داهات و پاره‌ی سه‌رزه‌وی و داهاتی ژێر زه‌وی تاڵان بكه‌ن و جار جار جۆش و خرۆشی نەتەوەیی په‌مپ بكه‌ن و دواتر كه گه‌له‌كه كه‌وته به‌ر مه‌ترسی، خۆیان هه‌ڵبێن و وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن و خەڵکی تریش له گۆڕستانی به كۆمه‌ڵ دا جێ بهێڵن.
ئه‌م تاقمه گه‌نده‌ڵ و تاكڕه‌و و دژه دیموكراسی و منداڵكوژه، جگە لە تەسلیمکردن و ھەڵھاتن چی دیکەیان پێشکەش به‌م گه‌له کردوە؟ ئاخر لەشەرمەزاری چنینەوە بەولاوە کام دەستکەوتیان هه‌بووه كه خه‌ڵك باسی بكات؟
ئه‌م تاقمه سه‌ر لێ شێواوه، شەرمەزارییه‌کان لە ئۆفەری جیا جیادا پێشکەش دەکەن و لەچەشنی بەکرێ گیراوێکدا ھەموو ڕێگاکان تاقی دەکەنەوە بۆ تەسلیم بون و تەسلیم کردنی خێر‌و بێری ئەم وڵاتە بەدوژمنانی کورد. ئەی ئافەرم بۆ سیاسەتی چەوتتان…
لەکاتێکدا ڕۆژ بەڕۆژ ئەم میلەتە باجی نابوتێکانی ئه‌م تاقمه دەدات، كه‌چی ئه‌هلی ریفراندۆم بەوەشەوە نەوەستان و لەپێناو چەند شەلاتییەکدا بێ شەرمانە دەست وەردەدەنە کاری دادگا و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن یان چه‌قۆكێشه‌كه ده‌بێت ئازاد بكرێت یان ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنن!
به‌ڵام هه‌رچی بكه‌ن تازه ئه‌م تاقمه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك كه‌وتوون. مەگەر هه‌ر دوێنێ ئەندامی ئه‌م بانده نەبوون كه تەقەیان لەبارەگای پارتی دەکرد لە سلێمانی و ده‌یانوویست زۆنه سه‌وزه‌كه، به هاشوهووشی زه‌رد ناشرین بكه‌ن؟
ھێشتا زۆر ماوە و مەچن بەگژ قولەی قافا..