daban.jpg

لوتکەی گەندەڵی

Mar 4, 2021  |   بیروڕا 

دابان محەمەد

 
بڕیاری پڕکردنەوەی فۆرم لەلایەن ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل « مۆدێل نزم» یان ھەیە، درێژە دانە بە کلتوری گەندەڵی بەشێوەیەکی فراوانتر لەم کابینەیەی حکومەت…
زیاتر لە ٢٠ ھەزار ئۆتۆمبێل، لە دەروازە سنورییەکانی ھەرێم، بە نایاسایی و بە قاچاخ داخلکراون، ھۆشداریماندا و گوێیان نەگرت، چونکە کەسانی دەستڕۆشتوی حزب و دەسەڵاتی تێدابوو، لە ئێستادا وەک ھەنگاوی یەکەم بۆ تۆمارکردن و پێدانی ژمارە پێیان بە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم داوای زانیاری و پڕکردنەوەی فۆرم دەکرێت، کە ھەنگاوێکی مەترسیدارە و درێژەدانە بە کلتور و دیاردەی گەندەڵی بەشێوەیەکی فراوانتر…
ھەر دوو بۆ سێ ساڵ جارێک ئەم دیاردەیە دووبارە و چەند بارە دەبێتەوە، کۆمەڵێک بەرپرسی حزبی و دەستڕۆشتوی دەسەڵات بە ھەزاران ئۆتۆمبێل بە نایاسایی و بەشێوەی قاچاخ لە سنورەکانی ھەرێمەوە داخلدەکەن، دواتر لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە فشار لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت، لە ماوەی سێ مانگدا ژمارەیان پێبدرێت و بەشێکی زۆریان ڕەوانەی باشور و ناوەڕاست دەکرێت.
بۆ داخلکردنی ھەرئۆتۆمبێلێک بڕی ٦ ھەزا و ٥٠٠ دۆلار وەرگیراوە بە مەش چەند کەسێک سەدان ملیۆن دۆلاریان دەستکەوتوە و دەستدەکەوێت…