daban.jpg

بەغداد دورە یان پەرلەمانی کوردستان!!!

Mar 8, 2021  |   بیروڕا 

دابان محەمەد

چەند خولی پەرلەمان، داوای داتا و زانیاری لەسەر مەلەفی نەوت دەکرێت، بە نوسراو، پرسیار، یاداشت و ڕووبەڕوو، کۆکردنەوەی ئیمزا و فشاری ناوھۆڵی پەرلەمان، بچوکترین زانیاری بە فەرمی و نا فەرمی، نەگەیشتوەتە پەرلەمان و پەرلەمانتاران.
بەڵام دوێنێ حکومەتی ھەرێم لە ڕێگەی وتەبێژەکەیەوە ئاشکرایدەکات، بەنوسراوی (7-تایبەت) لە 1-2-2021، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە لە هەموو وردەكارییەكانی پەیوەست بە پرۆسە و داهات وخەرجییەکانی نەوتی (پشتبەست بە ڕاپۆرتی ووردبینی و پێداچوونەوەی كۆمپانیای دیلۆیتی نێودەوڵەتیی) سەرەڕای ناردنی ژمارەکانی پەیوەست بە سەرچاوەکانی داهاتی نانەوتی و دەروازە سنووریەکان و بڕی داھاتەکانیان پشتبەست بە بەیانی دارایی ساڵانەی وەزارەتی دارایی وئابووری ھەرێم. ئەمە سەرەڕای ناردنی خشتەی ژمارە و زانیاری تایبەت بە مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، پشتبەست بە پڕۆگرامی تۆماری بایۆمەتری.
ئەپرسم، بەغداد دورە یان پەرلەمانی کوردستان!
لانی کەم ئەوەی بۆ بەغداتان ناردوە، کۆپیەکی لەبەر بگرنەوە و بنێرن بۆ پەرلەمانەکەی خۆمان!