pyshewa.jpg

بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانم کرد

Mar 16, 2021  |   بیروڕا 

پشتیوان هەورامانی


سەرۆکی پەرلەمان ڕێگە دەدات پەرلەمانتاران،شەڕە قسەبکەن،ناکۆکی سیاسی قوڵبکەنەوە،هەستنەوە بۆیەک و کۆبوونەوەی بێ ئەنجام بکەن،بەڵام بۆ هەڵەبجەو شاری شەهیدان ذەڵێت دوو دەقە قسە بکەن.
هەشت وەزیری حکوومەت لەوێن و زۆربەیان واژۆکانیان کێشەکانی هەڵەبجە چارەسەر دەکات،بەڵام سەرۆکی پەرلەمان ڕێگەی نەدا باسی ناڕەحەتی و کێشەکانی هەڵەبجە بکەین،بۆیە دانیشتن لە وەها کۆبوونەوەیەک بە پێویست نازانم بۆ دروشم و شین و لاواندنەوە بێت.
حکوومەت جدییەو گوێ دەگرێت بۆ کێشەکانی هەڵەبجەو بە هەشت وەزیرەوە هاتوونەتە پەرلەمان بەڵام دیارە سەرۆکی پەرلەمان تەنها بەو دانیشتنانە مورتاحە کە شەڕە دەبەیان تێدا دەکرێت نەک خزمەت.