soran.jpg

ملھوڕ

Feb 16, 2021  |   بیروڕا 

  سۆران عومەر

 

تۆ خۆت و دەزگاکەت سیخوڕی بۆ زیاتر لە ٢٥ وڵات دەکەن!
دەستت لە دەیان تیرۆرو بێ سەروشوێن کردن و خنکاندن دا ھەیە!
چەندین زیندانی نھێنیت بۆ ئەشکەنجەدان و لەبەین بردن ھەیە!
تۆو دەزگاکەت سیخوڕی بۆ فڕۆکەی دوژمنی کورد دەکەن شاخ بەشاخ و دێ بەدێ بۆ کوشتنی کوردێک کە بەرگری لەخاکی کوردستان دەکات!
ئێستە لەسەر رەخنەو ناڕەزایەتی لە ستەم و نادادی حوکمی رەشت خەڵک بەتۆمەتی سیخوڕی بەشەش ساڵ زیندانی دەکەی؟
ئەوەی لەھەموو ڕەخنەیەک دەترسێ و بە ڕفاندن و تیرۆر و زیندان و دادگایی کردنی ئازادیخوازان خۆی دەپارێزێ، ناتوانێ ستەم و نادادیەکانی بشارێتەوە!
با دڵنیابێ ئەو ڕۆژە دێ لەھەمان شوێن دادگایی دەکرێ !
سەرەنجامی ستەم و نادادی و برسیکردنی خەڵک و تاڵانی
داھاتی وڵات ھەر کەوتنە ژێر پێی میلەتە!
دڵنیابە ئەوەی فرمێسکی لەچاوی منداڵان ھێناوە بە گرتن و حوکمدانی باب و براو کەسوکاریان دواجار وەک ستەمکار کۆتایی پێھاتووە!
ئەم ملھوڕیەت کۆتایی بەحوکمتان دێنێ و ئومێدەوارم لەسەر دەستی تۆ کەوتنتان ببینین!
ئەگەر ئێمەش پیاوی خستنی ئێوە نەبوین ئەوە دڵنیابن زەواڵێکتان بۆ پەیدا دەبێ!