shayan-askari.jpg

ھەرگیز سەرتان بۆ دانانەوێنم

Feb 1, 2021  |   بیروڕا 

د. شایان عەسکەری

 

نەک پێنج یەکی مووچەکەم ھەموو مووچەکەشم گل دەنەوە، ھەر ئێمە براوەین....
ئێمەین دەنگی ئازا، ئێوە کێن؟!
ئێمەین دەنگی ئازاد، ئێوە چین؟!
ئێمەین بە ھاواری ئازادی کورسیتان سەروژێر دەکەین.
ئێمەین بە نووسینەکانمان بەرچاوتان ڕەش دەکەین.
ئێمەین بێ ئەوەی بنوسین و بلێین کاستان دەکەین.
ئێوەن دەنگی داتەکاندنی بەرماڵ دەتانتۆقێنێ.
شەرم بتانگرێ و بەخۆتاندا بچنەوە، دڵسۆز بن بۆ میللەت و خاک.
ئێوە خاوەن ماڵ نین ئێمەش بێگانە.
بەھۆی ئەوەی بەشدار بووم لە خۆپشاندانەکانی ٢٠١٨/٣/٢٥ لەگەڵ ھاووڵاتیانی شاری ھەولێر و سەرم بۆیان دانەنەواند، دەستیان بردووە بۆ مووچەکەم و لێی گل دەدەنەوە، بێ ئەوەی ئاگادار بکرێمەوە....
دڵنیاتان دەکەم زوڵم تا سەر بەردەوام نابێ، سوپاس بۆ خوا ئێمە زاڵم نین، ئەو ڕۆژە ھەر دێت کە ئێوە زۆر لە سەددام خراپتر باجەکەی دەدەن ئەو بێگانە بوو گوایە ئێوە کوردن!!!
خاک و میللەت و نیشتمان و ئینتمای نەتەوەییتان ھەراج کردووە.
 خوای گەورە تۆڵەی ئەو زوڵمەتان لێبکاتەوە کە لە میللەتی دەکەن.