mjde-mehmwd.jpg

ئەرێ بە راست حکومەتمان هەیە ؟

Feb 7, 2021  |   بیروڕا 

مژدە مەحمود

 

یان حوکمی مافیا؟
ئەمە ناو دەنێن چی؟
هەر حیزبە و ناوچیەکی داگیرکردووە
لە ناو حیزبیشدا هەر گروپە و ناوچەیەک بچوکتر، لە ناو ناوجەکەشدا هەر بەرپرسە یان بیرە نەوت یان خالی گومرگی
بەس بە راست ئەمە حوکمرانی و حکومەتە یان گروپی مافیایین؟
بەڕاست ئێمە حکومەتمان هەیە؟
دوو حیزب دوای 30 ساڵ لە حکومڕانی چیان لەم وڵاتە کردووە، نەک هەر نەیانتوانی حکومڕانیەکی ڕێک و پێکی ئەم وڵاتە بکەن، تەنانەت ئەوەی لەم وڵاتە ئەگوزەرێ هاوشێوەی نیە لەهیچ وڵاتێکی دیکتاتۆریش، چونکە ئەو وڵاتانەی دیکتاتۆریشیان هەیە کەمێ یاساو قانونی حکومڕانی تیایە، بەڵام سەیرکەن ئەمانە خەریکی چین.. لە زۆنی زەرد سێ کەس (مسعود بارزانی، نێچرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی) دەستیان بەسەر نەوت و داهاتی ئەو زۆنەدا گرتووەو وەک موڵکی بنەماڵەی خۆیان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و بەشێکی کەمیش لەو داهاتە وەک زەکات ئەخەنە سەر داهاتی حکومەت.. لە زۆنی سەوزیش بنەماڵەی تاڵەبانی و شێخ جەنگی، کە خۆیان لە (لە لاهور جەنگی و قوباد تاڵەبانی و باڤل تاڵەبانی) دەبینێتەوە دەستیان بەسەر خاڵە سنوریەکان و داهاتی ئەو ناوچەیەدا گرتووەو لەخوار ئەوانیشەوە ورد بۆتەوە مەکتەب سیاسی هەیە دەڤەرێک وەک موڵکی خۆی سەیر دەکات و هەرچی بیەوێ لە دەڤەری خۆی دەیکات..
ئیتر پێمان بڵێن ئەمە مافیاگەرێتیە، یان حکومڕانی کە ژیانی ئەو میللەتەتان لەسایەی دزی و تاڵانی خۆتانەوە کردووە بە جەهەنەم