kawe.jpg

زەرەر لەنیوە بگەڕێتەوە بەقازانج هەژمار دەکرێ

Feb 19, 2021  |   بیروڕا 

کاوە عبدولقادر

 

ئێستاش دەتوانن لەڕێگای دادگای پێداچونەوە حوکمی ئەو پێنج چاڵاکوانەی بادینان هەڵبوەشێننەوەو دەستبەجێ گیراوانی تر ئازاد بکەن با دۆخەکە لەمە زیاتر لەسەرتان قورستر نەبێت،چونکە هەموو دونیا هاتۆتە سەرخەت بۆ پشتگیری لەو چاڵاکوانانەو کەیسەکە بەسیاسی دەبینن نەک یاسایی.
ئەو پەیامەی ئەمڕۆی ئەمریکا زۆر ڕوونە سەبارەت بە حوکمدانی دەستگیرکراوان وپێتان دەڵێت کەپێویستە ڕێز لەئازادی بیروڕاو ڕۆژنامەگەری بگرن،
بۆیە هیوادارم هاوشێوەی ڕیفراندۆم کەللە ڕەقی نەکەن ولەپێناو مەرامی سیاسی خۆتان چیتر ئەزمونی هەرێمی کوردستان ناشیرین نەکەن، چونکە دەبێ ئەمەتان لا ڕوون بێت کە مەرجی سەرەکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پشتگیریکردنی هەرێم برەودانە بەدیموکراسی وئازادی ڕادەربرین وپاراستنی مافەکانی مرۆڤ
ئەگەر پێتان وایە بەم ڕەفتارانەتان خەڵک چاوترسێن دەکەن وشەقامی ناڕازی هەرێمی کوردستان کپ دەکەن ،ئەوا زۆر بەهەڵە داچوون ، بەپێچەوانەوە خەڵک ڕق ئەستورتر دەبێت بەرامبەر بە زوڵم نادادی ئێوەو داهاتوشتان باش نابێت.