karwan.jpg

ئەوەی پارتی کردی دوێنێ، هەمان ئەو سیاسەتە شکستخواردووە بوو کە کاتی خۆی بەعس دەیکرد

Feb 17, 2021  |   بیروڕا 

کاروان گەزنەیی

ئەوەی پارتی کردی دوێنێ، هەمان ئەو سیاسەتە شکستخواردووە بوو کە کاتی خۆی بەعس دەیکرد و لە سەردەمی ستالین و مۆسەلینی پیادە دەکرا!
بەناو دادگاییەکەی دوێنێی هەولێر هیچ بەهایەکی بۆ سەربەخۆیی دادگا لە کوردستان نەهێشتەوە. ئەم هەنگاوەی دادگای هەولێر، ئەوەندەیتر ئیسپاتی بە حزبویبوونی دادگا و هەیمەنەی حزببوو بەسەر بڕیاری دادوەرانەوە.
ئەوەی دوێنێ گوزەرا بەرامبەر بە چەند چالاکوانێک لە هەولێر، ترسە لە ئازادی گوفتار، ئەی هاوار بە ماڵتان ئاخر ئێوە نازانن کە کپکردنی ئازادی گوفتار، کاردانەوەی کرداریی بەدوادادێت. ئاخر حەپس کردن بۆ ماوەی شەش ساڵ، بە بێ بەڵگە و دۆکیومێنت؛ کامتان زیانتان بە ناوبانگی کوردستان گەیاندووە، ئێوە یان ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان؟؟
سزادانی چالاکوانان بە بیانووی بێ بنەما، سیاسەتی بەعسیزمە و هەڵگرانی ئەم ئاڵایە مەنزڵ و مێژووییان زۆر ڕوونە. حکومەتێکیش وەکو ستالین لەسەر گریان و پێکەنین، خەڵک ڕاپێچی زیندان بکات، ئاکامەکەی ڕووخان و لەناوچوونە!!

دادگای کردن و حەپسکردنی خەڵک لەسەر ڕای جیاواز، ترسانە لە زیندوێتی کۆمەڵگە؛ هەر دەسەڵاتێکیش لە زیندووبوونی گەلەکەی بترسێت، ئاکامی شکست و لە ناوچوونە.
کاروان گەزنەیی و لە سەردەمی ستالین و مۆسەلینی پیادە دەکرا!