karwan.jpg

بەڵگەی تازەمان لەسەر بردنە دەرەوەی (٦) ملیار یۆرۆکە ئاڕاستەی لیژنەی دەستپاکی کردەوە!!

Feb 15, 2021  |   بیروڕا 

کاروان گەزنەیی

 

بەڵگەی تازەمان لەسەر بردنە دەرەوەی (٦) ملیار یۆرۆکە ئاڕاستەی لیژنەی دەستپاکی کردەوە!!
جارێکی دیکە لەسەر دۆسیەی بردنە دەرەوەی دۆسیەی (٦) ملیار یۆرۆکە چەند بەڵگەیەکی نوێمان ئاڕاستەی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان کردەوە. 
بێگومان ماوەیەکی زۆرە و بەبەردەوامی لەسەر ئەم مەلەفە لە بەدواداچووندابووین؛ لە هەنگاوی یەکەم، هەموو بەڵگەکانمان ئاڕاستەی لیژنەی دەستپاکی کرد و دواتر سکاڵامان تۆمار کرد لە داواکاری گشتی. 
تا ئێستاش داواکاری گشتی بە بێ بیانوو ئەم
مەلەفەی داخستووە، و هەرچەندە داوای ڕوونکردنەوەشمان کردووە، بەڵام هیچ زانیارییەک ناخەنە بەردەست. 
لە ئێستادا هەموو بەڵگەکان لەلای لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان هەن و چاوەڕوانی بەدواداچوون یەکلا کردنەوەی ئەم بابەتەین. 
سوور دەبین لەسەر ئەم دۆسیەیە و هەموو دۆسیەکانی دیکەی گەندەڵی و قاچاخچیێتی و بەهەدەردان و یاساشکێنی.