ebubekr.jpg

هاوار بۆ(ئازادی وکەرامەت)مان بیر ناچێتەوە!؟

Feb 27, 2021  |   بیروڕا 

ئەبوبەکر هەڵەدنی 

 

 

شارەکان تەنها شەقامە فراوان وباڵەخانە بەرزەکان و قەرەباڵغی ترومبێل وناوونیشانی لاتینی وئینگلیزی سەردوکانەکان ڕەونەقی پێنابەخشن،جوانی شار بەزیندوویەتی مرۆڤەکانیەوەیەتی،بە جمەی ناو کتێبخانەو سەردانیکارانی مۆزە خانەکانیەوەیەتی.
لێبگەڕێن خەڵک هەوای ئازادی هەڵمژێ،لێبگەڕێن خەڵک داوای  مافی بکات و شکۆی زەوت کراوی دەستکەوێتەوە.
جادەو شەقامەکان بەمرۆڤە ئازادو خاوەن ئیرادەکانەوە لەشار دەچێت،،کەتۆ ئازادیت لێ زەوت کرد وکەرامەتیت شکاند وهەر کاتێ ویستت بەچەکی  بڕیاری ناڕەوای دادوەرەکانی خۆتان لەکونجی زیندان توندت کرد چی لەشەقام وچی لەئاپارتمانە بەئاسمان چوەکاندا بکات.
دیارە ئێوە وادەزانن بە جادەو شەقام فراوانکردن لەسەر حسابی ئازادی سەربەستیمان بیر دەبەنەوە ،هەرگیز ئەوە روونادات،قەزافی گۆڕبەگۆڕ کرێچی لەووڵاتا نەهێشتبوو ،مووچەی بەردەوامیشی دەدا کۆمەکی هاوسەران وهاوکاری قوتابیانی دەکرد سەدامی نەفرەتیش هەروا کەچی گەل سەوداسەری ئازادی بوو ژیانی زەلیلی وسیاسەتی قڕوقەپی  ڕەتکردەوەو نەعرەتەی ئازادی لەکۆتاییدا  بەسەر پیلانی بێدەنگردندا سەرکەوت .
هێمن چەند جوان دەڵێ:
هەتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لەناکاکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر
هەژاریش باش لەمانای سەربەرزی وئازادی تێگەیشتووە:
کێ بەسەربەرزی ژیابێ تاوێ
ژینی قاڵاوی بەپوشێک ناوێ
بەهەڵۆیی  کەلەژین بێبەش بم
نەک هەزار ساڵە قەلی ڕوو ڕەش بم
دڵزاریش دەفەرموێ:
تێ ئەکۆشن میللەتانی حەق خوراو
دێنە کۆڕێ کارو کۆشش گەنج ولاو
ڕائەدەن خاشاکی ژین وێنەی شەتاو
بۆ وەدی هێنانی ئازادی تەواو.
کامەران موکریش ئاوا وێنای ژیان دەکات:
من کەسێکم بۆژیان ئەمرم
نەوەکو بۆ مردن بژیم.....
٢٠٢١/٢/٢٧