ebubekr.jpg

کورد ناسنامەکەی ڕەوشتی بەرزوداوێن پاکیە!؟

Feb 22, 2021  |   بیروڕا 

ئەبوبەکر هەڵەدنی

 

لەساڵانی هەشتاکان چەندین جار مەفرەزەکانی پێشمەرگە دەهاتنە ناوشارو بەهاوکاری ڕێکخستنەکان  ئەو ئافرەتە لەشفرۆشانەیان دەکوشت کە دەستیان لەگەڵ پیاوانی بەعس وڕژێم تێکەڵاو دەکرد.
هەر لەیەکێک لەدانپیانانەکانی بەڵگەنامەکانی  بەعس  دا کەلە ئەمنەسوورەکە کەوتە دەست هاوڵاتیان دان بەوەدا دەنێن  کەچەندین ساڵە هەوڵەکانیان بێئاکام دەرچووە لەبڵاوپێکردنەوەی کاری بەدرەوشتی لەکوردستاندا لە کاتێکدا(وەک بەڵگە نامەکە دەڵێت)لە کوردستان  تێکەڵاوی هەردوو ڕەگەز زۆربوە بەتایبەت لەلادێکاندا لەکاری هەرەوەزی وەک( دروێنەوگڵەبان وتوتن لێدان وبێری ومەڕ دۆشین وترێ ڕنین ومشتاغ وشەتڵ لێدان ومازووچنین  وجەوت کردن وساوەر کوتان ...هتد).
بەڵام بەداخەوە ئێستا هەندێک بەرپرس ودەسەڵاتداری هەرێم لەپشتی برەودانن بە شوێنەکانی لەشفرۆشی وئامانجیش بەنج کردن و دەستەمۆو ڕاوکردن وسەرقاڵ کردنی گەنجانی کوردە تا نەپەڕژێنە سەر پرسە کانی دادپەروەری ودژایەتی کردنی گەندەڵی و جاڕدان بۆ شەفافیەت وئازادی.
لەم ڕۆژانە شۆفێرێکی تەکسی بەڕێز بەناوی( کاک ئیکرام)بۆی گێڕامەوە کە ووتی من لە( بەسرە)سەرباز بووم ڕۆژێک لەوەحدەکەمان من وسێ کوردی تر لەگۆڕەپانی مەشق هێنراینە دەرەوە و وەک بەڕەوشترین سەرباز خەڵات کراین کەخەڵاتەکەش( دووقات جل وجوتێک پێڵاو وقەمسەلەیەک بوو) هەر ئەو شۆفێرە بەڕێزە بەدڵی پڕ لەحەسرەت وچاوی پڕلەگریانەوە ووتی من شۆفێری تەکسیم  چەندین جار عەرەبم سەرخستوە لەخواروو وناوەندی عێراقەوە هاتوون کەلەگەڵم سەرکەوتووون پرسیاریان کردووە(کاکە وێن ملاهی سەرچنار) ووتی هەرگیز کورد وەک ئێستا بێ غیرەت نەبوە لەکوێوە گەیشتین بەکوێ(ئەمە قسەی شۆفێرێکی تەکسی بەڕەوشت  و بێزار بوو).
خەجاڵەتی دونیاو دواڕۆژ بۆئەو بەرپرسانەی  هەر ڕۆژەی دەردو بەڵایەک بەسەر گەلی خۆیاندا دێنن کە قەیرانی ڕەوشت (بەمانا فراوانەکەی)و بەدڕەوشتی لەهەمووی بەئازاتر وبەسوێ ترە...