alihamasalh.jpg

نامەیەک بۆ ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

Feb 9, 2021  |   بیروڕا 

عەلی حەمەسالح

 


ماوەیەکی ئێجگار زۆرە بەدواداچون دەکەم... 
ئەوەی لە سلێمانی دەکرێتە ئۆتۆمبیل بەنزین نیە، پترۆ کیمیاوی و بەرزکەرەوەی ئۆکتان تێکەڵدەکرێت و بەناوی دروستکردنی  بەنزینەوە دەفرۆشرێت... بەدڵنیایی ئەمە بەنزین نیە، دڵنیاش بن ئەوەی لە ئێرانیشەوە دێت ھەر بەنزین نیەو ھەمان تێکەڵکردنە!!! ئەم تێکەڵکردنە بڕێکی ئێجگار زۆر ماددەی رەساسی تێدایە دەبێتە ھۆی دروستبوونی شێرپەنجە..
بیست گۆڕەپانی گەورەی سوتەمەنی و تێکەڵکردن و دروستکردنی بەنزین لە تانجەرۆیە، ئەمانە مۆڵەتی ھیچ شوێنێکیان نیە، لەژێر ھیچ چاودێریەکیشدا نیە، ئایا دەکرێت گۆڕەپانی دروستکردنی بەنزین بێ مۆڵەت و بێ چاودێر بێت، بەڵام سەرتاشخانە بێ مۆڵەت کارناکات!!! ئایا بەنزین بەم شێوە دروستدەبێت!! 
قەبارەی قازانجی ئەم بازرگانی ھێنانی پترۆکیمیاوی و تێکەڵکردنە نزیکەی سێ ملیۆن دۆلاری مانگانەیە!! ئایا دەکرێ بۆ سێ ملیۆن دۆلاری چەند کەسێک ھەزاران کەس تووشی شێرپەنجە بێت.. 
ئەوەی ڕێگا بۆ ئەم تاوانە خۆشدەکات ئەوەیە دەڵێ: بەنزینی بازرگانی سلێمانی لە ھەموو جیھان ھەرزانترە! بەنزینی بازرگانی بەنرخی بۆرسە دەفرۆشێت ھەرزان گرانی نیە!! بەڵکو ئەگەر بەنزین بێت ھی ئێمە گرانتر دەبێت چونکە تێچوی گواستنەوەشی دێتە سەر.. بەبێ پشتیوانی حوکمەت لە ھیچ کوێی دونیا بەنزین لە نرخی بۆرسەی جیھانی ھەرزانتر نیە....
لەگەڵ ئەم مەترسی بەنزینەدا بەشێک لە کارگە گەورەکانی سنوری سلێمانی فلتەرەکانیان دەکوژێننەوەو مادەی رەساس بەدوەر ئەم شارەدا پەخش دەکەن... 
ئێستا ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی تووشبوانی شێرپەنجە زیاددەبن.. 
سێ مانگ پێش ئێستا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بۆ ئەم دۆسیە، بەڵام ھیچ ئەنجامی نەبوو.. 
ئەم نوسینە بۆ سنوری سلێمانی مانای ئەوەنیە بەنزینی ھەولێرو دھۆک گرفتی گەورەی نەبێت...
دەپرسن بەدیل چیە؟ 
دوو پاڵاوگەی گەورە لە کوردستانن ئەگەر ئەمانە نەوتی خاو بۆ ھەرێمی کوردستان بپاڵێون، بەنزین و ھەموو جۆرە بەرھەمێکی دیکەی نەوتی بەرھەم دێنن.. 
تێبینی: ئامانجی نوسینی ئەم نامە بۆ ھاوسەرۆکان ئەوەیە: 
پێشتر چەندین جار ھەوڵی ئەوەمداوە ڕێگری لەم تاوانە بکرێت ئەنجامی نەبوە..
واقعێک ھەیە ئەوەی ئێستا بڕیاردەرو حاکمە لەم ناوچەدا ھاوسەرۆکانن، لە پێناوی تەندروستی خەڵک مەبەستمە بکەونە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژووی..