alihamasalh.jpg

پێویستە ڕاگرتنی ئاژەڵی قاچاخ لە سوریاوە بەردەوام بێت

Feb 15, 2021  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

ڕۆژانانە نزیکەی ١٠ ھەزار سەر ئاژەڵی سوری لە سوریاوە بەقاچاخ و بەنایاسایی دەھات و لە سحێلاوە داخڵی کوردستان دەبوو، ئەمە بوە ھۆی ئەوەی ھەموو ئاژەڵداران تووشی زیانی گەورە ببن و ئەوانەی ئەم کارە دەکەن مانگانە ١٢ ملیۆن دۆلار داھاتیان بێت.. 
دوای نامەکەی دوێنێمان بۆ سەرۆکی حکومەت ئەمڕۆ لەلایەن بازرگانەکانی حەیوانەوە ئاگادارکرامەوە کە ڕاگیراوە.. 
من دڵنیا نیم کە ئەم ڕاگرتنە بەردەوام دەبێت، بۆیە بەردەوام چاودێر دەبم.. 
لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداریش قسەمانکردوە کە چاودێری نرخ بکەن بۆ ئەوەی گۆشت لەسەر ھاوڵاتی گران نەبێت و ھاوسەنگی لەنرخ و پشتیوانی بەرھەمی ناوخۆش ھەبێت...