alihamasalh.jpg

حاکمی قاچاخچی

Feb 3, 2021  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

لە مانگی 3ــی2020 بڕیاری ڕێگری لە قاچاخچێتی دراو و جێبەجێنەکرا.. لە ھەمانکاتدا بڕیاردرا پێداچونەوە بە گرێبەستی ئەو کۆمپانیایانە بکرێت کە مانگانە بە 13 ڕێگا دەیان ملیۆن دۆلار وەردەگرن! ئەویش جێبەجێنەکرا..
27 ڕۆژ پێش ئێستا دیسانەوە بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش لە ھێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ دروستبکرێت بۆ ڕێگری لە قاچاخ تاوەکو ئێستا ھیچ بەرھەمێکی نەبووە... بڕیاردرا پێداچونەوە بە کۆمپانیاکاری بکرێت وەک خۆیەتی.. 
کۆمپانیا ھەیە 2 ملیۆن و ھەیە 4 ملیۆن و ھەیە زیاتر وەردەگرێت بەبێ ئەوەی کارێکی ئەوتۆ بکات!! لەم کابینەدا لە بری ئەوەی کۆمپانیاکاری کەمبکات زیادی کرد.. تەسڕیحاتی گومرگی کە وەرەقەیەکی سپیە درا بە دوو کۆمپانیاو بۆ ھەر بارھەڵگرێک 20 ھەزار وەردەگرن!! داھێنانێکیان کرد بە ناوی تەعقیم 10 دۆلار لە ھەر ئۆتۆمبیلێک وەردەگرن!!
ئەوەی کراوە تەنیا چەند جۆرێک کاڵای قاچاخی وەک ھەنگوین و ئاژەڵ و ئۆتۆمبیل لە سنوری سلێمانی و گەرمیان ڕاگیراوە . 
خاڵە سنوریەکان پەڵەیەکی ڕەشە...ئەم تاڵانی و گەندەڵیە خەتای عێراق نیە..