ali-u-daban.jpg

بۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی

Jan 25, 2021  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح       دابان محەمەد

 

زیاتر لە ١٦ ھەزار ئۆتۆمبێل خوار مۆدیلی ڕێگا پێدراو، بە شێوەی قاچاخ ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون، لە ڕۆڵس ڕایس، لکزس، تیۆتا، مارسیدس، بی ئێم و شۆفرلێت و چەندین جۆر ئۆتۆمبێلی گرانبەھا،
شوێنی مۆڵکردن و ڕاگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە ڕونن لە باخ و پێشانگا و گەراجدان، بەشێکیشیان لە شەقامەکاندان بە چەندین ژمارەی جیاوازەوە، بەڵام بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆ تەنھا جۆرێک ئۆتۆمبێل دەخاتە لیستی سزاکانی کە "مەلیکەیە" یە ..
لوتکەی دەسەڵات ئێستا لە پشت قاچاخچێتی ئۆتۆمبیلی گران بەھاوەیە، ھێزە ئەمنیەکان خۆیان پاسەوانی قاچاخچێتین لە خاڵە سنوریەکان تەنسیق بۆ ئەم ئۆتۆمبیلانە دەکەن، لە عەقاری نوسینگەیان داناوە، ھەر ئۆتۆمبیلێکی گران بەھا بە ٧ ھەزار بۆ ١٢ دۆلار داخڵدەکرێن!
ئێستا ھەوڵێک لەلایەن ژمارەیەک بەرپرسەوە ھەیە ئۆتۆمبیلی "مەلیکە" دەستی بەسەردا بگیرێت و ئەو ئۆتۆمبیلە گرانبەھایانەش کە قاچاخن و خوار مۆدیلن ژمارە بکرێن، ئەمەش شەرعیەتدانە بە قاچاخچێتی.. بە دڵنیایی ئێمە ڕێگر دەبین لە بڕیارێکی لەم شێوە.
ئەگەر بڕیارە دەست بەسەر ئۆتۆمبیلی "مەلیکەکدا" بگیرێت، پێویستە دەستبەسەر ھەموو ئەو ئۆتۆمبیلانەدا بگیرێت بەرپرسە قاچاخچیەکان داخڵیان کردوەو دەیان ملیۆن دۆلاریان پێوەرگرتوە..