karwan.jpg

هەنگاوەکانی چاکسازی لە دۆسیەی دەرمان!

Jan 2, 2021  |   بیروڕا 

کاروان گەزنەیی

 

سەرجەم بەڵگە و دۆکیمێنتەکانمان لەسەر دەرمانی قاچاخ و بەسەرچو- و ئەو دەرمانانەی کە لەکوالێتی کۆنتڕۆڵ دەرنەچوون بە دانپێدانانی وەزارەت- ڕادەستی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان و لێپرسراوی مافی گشتی لە داواکاری گشتی کردووە. چاوەڕوانی ئەنجام و دەرکەوتەی هەنگاوەکانین. بەڵێن دراوە بە چاکسازی ڕاستەقینە لەم سێکتەرە گرنگەی کوردستان. لەئەگەری بێدەنگبوون و بێ ئەنجامی دۆسییەکە، ڕاستەوخۆ سکاڵا لەسەر بەڕێز وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنتڕۆڵ و هەر بەڕێزێکی دیکە تۆمار دەکەم کە پەیوەستە بەم دۆسیە هەستیارەوە و سەرجەم بەڵگەکان دەخەمە بەردەم دادگا بۆ یەکلاکردنەوە و سزادانی ئەوکەسانەی کە بازرگانی بە ژیانی هاووڵاتییانەوە دەکەن.