karwan.jpg

بەتاڵانبردنی پارە و ماڵی میللەت لە ژێر ناوی نامۆ و ناڕووندا!!

Jan 18, 2021  |   بیروڕا 

کاروان گەزنەیی

 

چەند تێبینییەکی ورد لەسەر ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت، کە بە یاداشت داومانن بە حکومەت بە مەبەستی چارەسەرکردن....
یەکەم: ناڕوونە کە ئایا دیلۆیت وردبینی لە داتای کێ و چیدا دەکات چونکە کۆمپانیاکانی بواری نەوت لە هەرێم زانیاری نادەن بە هیچ کەسێک بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم؛ لە ڕاستیدا، کۆی ئەم پڕۆسەیە جێگەی پرسیارە!
دووەم: لە ڕاپۆرتەکاندا بە هیچ شێوەیەک ئاماژە بۆ ئەوە ناکرێت کە توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم گەیشتووە بە چەند؛ ڕەنگە بیانوو ئەوە بێت کە ئەمە پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتیمانی، بەڵام لانیکەم دەبێت پەرلەمان ئەم داتایانەی لابێت؛
سێیەم: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، حکومەتی هەرێم (٩) ملیۆن دۆلاری لە بواری یاسایدا خەرجکردووە! لە ڕاستیدا ئەم پارەیە زۆر زۆرە و دەبێت حکومەت یان گرێبەستێکی دۆڕاندبێ یان کێشەی یاسایی لەگەڵ کۆمپانیای بیانی هەبێت، بە پێچەوانەوە ئەم پارەیە زۆر ناڕوونە هی جییە!
چوارەم: لە بڕگەیەکی دیکەدا هاتووە کە ٢.٨ ملیۆن دۆلار دراوە بە لایەنی خزمەتگوازاری لۆجیستی لە ماوەی سێ مانگدا، لە کاتێکدا پێشتە، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، پارەی خزمەتگوزاری، بۆڕ و نەقڵی داوە! کەواتە ئەم پارەیە هی چییە؟ ئەم پارەیە بۆ ساڵێک ئەگەر گشتاندنی بۆ بکرێت دەکاتە نزیکەی ١٢ ملیۆن دۆلار!
پێنجەم: ٢٥٠  ملیۆن دۆلار دراوە بە کۆمپانیای وزەی تورکی لە بەرامبەر قەرز و تاریفی گومرگی! تا ئێستاش نازاندرێت ئەم پارەیە هیچ چییە و بۆ چی وەرگیراوە و لە بەرامبەر چی دراوە! کەواتە ئەم پارەیە لە بەرامبەر چییە؟
ئەمانە کۆمەڵێک ناڕوونین لە ڕاپۆرتەکان و دەبێت بزاندرێن کە هی چین، و ناکرێت لە ژێر ناوی جیاوازەوە پارەی میللەت بە تاڵان ببردرێت....