ebubekr.jpg

تا خاوەن ماڵ دزی گرت ،دز خاوەن ماڵی گرت!؟

Jan 3, 2021  |   بیروڕا 

ئەبوبەکر هەڵەدنی 

 

ماوەیەکە هەندێک بەرپرس(کەخۆیان سەبەبکاری ئەم دۆخە نالەبارەن)لێرەو لەوێ ئامۆژگاری دەکەن و دەمێکی دیکە فرمێسکی تیمساحی دەڕێژن و جار جارەش بەگوتاری سواوی   پڕسۆزی بەناو کوردایەتی مێشکیان داغان کردوین.
ئەرێ برادەرینە بەتەزکیەی ئێوە چەند خۆفرۆش وپێشمەرگە کوژ وئەنفالچیتان کردۆتە خانەنشینی پێشمەرگە،،ئەرێ کوڕی کامتان خاوەنی کۆمپانیاو ملیۆنێری دۆلار نیە،،کامتان سەرانە ماوە وەری نەگرن ونەبنە شەریک وهاوبەشی کارو کەسابەت،، مەزرعەو ڤێلاکانی کێ یە قووت بوەتەوە وچووە  بەئاسمانا.
کێ یە  دەیان کاربەدسەتی بەعسی گۆڕ بەگۆڕی داڵدە داو لەڕێی فڕۆکەخانەکانی هەولێر وسلێمانیەوە ڕەوانەی هەندەرانیان کردن.
ئێوە قسە بۆ کێ دەکەن،بابە گەردنتان ئازاد بێت لەو ڕۆژەی بوونە پێشمەرگە تا بەهاری ١٩٩١ هەموو مانگێک یەک دەفتەر دۆلار موچە ی مانگانەمان لەسەر حساب بکەن باقیەکە بدەنەوە بەمیلەت هێشتا  خەڵک مەمنونتانە.
هەرکەس ئێستا لەسەر حسابی ئەو میلەتە لەجوتێ ئەدیداسەوە بوەتە ملیاردێرو ملیۆنێر ،بوەتە شەریکەبەشی بازرگانان ،،،کوڕو نەوەی سەپاندوە بەسەر کوڕوکچی هەژارانا،ئەوانە خەباتیان بۆ خۆیان کردوە وپێشی گەیشتن ،ئیتر بەسە باچیدی ئەو خەباتە نەفرۆشنەوە و دڵنیاشم دەسەڵاتدارانی ملهوڕو مەستی دەسەڵات وسامان هەرگیز عیبرەتیان  لە ڕوخان وئاوابوونی خۆری هاوشێوەکانیان وەرنەگرتوەو وەریشی ناگرن....