alihamasalh.jpg

فرۆشتنی ژەھر لە بەرگی ھەنگویندا

Jan 21, 2021  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

مەترسیەکی گەورەی قاچاخچێیی 
بە یاسا ھێنانی مێش ھەنگ و ھەنگوین قەدەغەیە، قاچاخچیەکانی کوردستان لە پێناو دەستکەوتنی پارە کە کوتونەتە کارێکی قیزەون و مەترسیدار.. 
جۆرە کەرەستەیەک لە ئێرانەوە دێت و ناونراوە "ھەنگوین" لە ئێران بە کەمتر لە ھەزار دینار دەکڕدڕێت و لە بازاڕی کوردستاندا بە چوار تاوەکو چوار ھەزار و ٥٠٠ دینار دەفرۆشرێت... 
بەپێی بەدواداچونی ئێمەو وتەی پسپۆڕان ئەمە ھەنگوین نییەو لە شەکراوو چەند ماددەیەکی تر دروستکراوەو مەترسیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و لە نێوەبردنی بەرھەمی ناوخۆ.. 
مێش ھەنگی نەخۆشی قاجاخ! 
بە ھێنانی ھەنگوینەکەوە نەوەستاون، ژمارەیەکی زۆر مێش ھەنگ لە ڕەگەزێکی خراپ داخڵکراوەو دەبێتە ھۆی لە ناوبردنی جۆری باشی مێشھەنگی کوردستان..
ئەو ھەنگانەی لە ئێران دێن: بەبێ کوالێتی کۆنتڕۆڵ دێن، لە ئێرانەوە ھەنگی نەخۆش ڕەوانەی کوردستان دەکرێت، لە ئەنجامدا نەخۆشی لە نێو ھەنگی خۆماڵیدا بڵاو دەبێتەوەو پاش ماوەیەکی تر سامانی ھەنگ لە عێراق و کوردستان بەتەواوی لە ناو دەچێت و ئەو کات بە نرخێکی گران ھەنگوین لە ئێرانەوە دەھێندرێت..
پالانێکی تر بۆ لە ناوبردن
جۆرە سندوقێکی ئێرانی ھێندراوە، کە مێشھەنگی خۆماڵی تێدا ھەڵبگیرێت لە زستاندو دەمرێت...
مێوێوێکیش ھێندراوە کە مادەی نایلۆن و پارافینی  تێدایە، بەتێکڕا خەڵک لەگەل ھەنگوین دەیخوات و بۆ تەندروستی مەترسیدارە..
وردەکاری زیاتر
ھێنانی ئەم ھەنگوین و مێش ھەنگە بەبێ مۆڵەتی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم و عێراقەوە قەدەغە.كە بەپێی یاسای «الحجر الزراعی»ساڵی ١٩٦٩ كە لە عێراق دەرچوە ھێنانی ھەنگ لەدەرەوەی وڵات قەدەغەیە،  لە سندوقدا تەنھا دەبێت بەشێوەی تەنھا ھەنگەكان واتە نابێت شانەو مێو و ھەنگوین و ھەڵاڵە و تەنانەت سندوقی پێوە بێت، چونکە  دەبێتە ھۆی گواستنەوەی چەندین جۆری نەخۆشی بۆ ناو ھەرێمی کوردستان وەك نەخۆشیەكانی كەڕوەكان، ھەردو جۆری بەچەگەنینی ئەوروپی و ئەمریكی و بون بەتەباشیر و گواستنەوەی گەنەو پندەكان بەتایبەتی پندی ڤاروا كە ھەموو جیھان دەناڵێنێت بەدەستیەوە وە ھەروەھا نەخۆشی ئەكارین و چەندین جۆری تر 
ئێستا بڕێکی ئێجگار زۆر لە سنوری پشدەرو بتوێنەوە داخڵکراون. وە بەپێی ھەندێك زانیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماغیشەوە دەھێنرێتە ناوەوەی ھەرێم 
سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانمان لەم دۆسیە ئاگادار کردەە..