alihamasalh.jpg

دوای پێنج ساڵ بەدواداچون و دەستکەوتنی سەروو ١٠٠ ملیار دینار

Jan 20, 2021  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

عەریزەی ئەلیکترۆنی و تابلۆی  ئۆتۆمبیل و گەراج، کە  درابوو بە کۆمپانیایەک وەرگیرایەوەو پێویستە حکومەت خۆی ئەم کارە بکات و بەکەسی دیکە نەدرێت..
لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا چەندین جار داوامامکرد وەربگیرێتەوە، تابلۆی ئۆ تۆمبیل درابوە کۆمپانیایەک بۆ ھەر تابلۆیەک ٥٠ ھەزار دیناری وەردەگیرێت ودەبێت ٥٠٪‏ بداتە حکومەت، عەریزە نوسینی بەناو ئەلیکترۆنی پێدرابوو  کارەکانی پۆلیسی ھاتوچۆی پێدرابوو دەیان ملیار دیناری دەستکەوت.. 
لە ساڵی ٢٠١٦ لەسەر ئەوەی دژایەتی ئەم بابەتەم کرد کۆمپانیای "سەربەخۆ"منی دابەدادگاو داوای دوو ملیار دیناری لێکردم، ئەنجام لێمبردەوە..
ئێستاش بڕیاردرا لێی وەربگیرێتەوەو حکومەت خۆی ئەم کارە بکات، ھەرچەندە درەنگەو پارەی زۆری کۆکردەوە، بەڵام کارێکی باشەو ھیوادارم ئەو شوێنانەی دیکەش کە بەناوی عەریزەی ئەلیکترۆنی مانگانە ملیارەھا دینار وەردەگرن ھەڵبوەشێتەوە... نەدرێت بە کۆمپانیای دیکە و حکومەت خۆی ئەم کارە بکات..