alihamasalh.jpg

خانەنشینی پلە باڵای نایاسایی

Jan 31, 2021  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

لە ڕابردودا سەدان کەس بە پلەی وەزیرو بریکاری وەزیرو بەڕێوبەری گشتی بە نایاسایی خانەنشینکراون.. موچەکان لە شەش ملیۆن دینار بۆ خوارە.. 
ماوەی پێنج مانگە ناوی ١٢٢١ خانەنشینی پلە باڵاو تایبەت کە بەنایاسایی موچە وەردەگرن جیاکراوەتەوە، بەڵام حکومەت موچەکانیانی ڕانەگرتوە.. کە پێویستە ڕابگیرێت ئەگەر پێشمەرگەی دێرین بن بە پلەی سەربازی خانەنشین بکرێن.
ڕاگرتنی ئەم موچەیە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی دەوێت. 
بەھەزاران کەسی دیکەش بە لیواو عەمیدو عەقیدو پلەی دیکەی سەربازی خانەنشین کراون، بەڵام دوای شەش مانگ لە دەستکردن بە جێبەبەجێکردنی یاسای چاکسازی  فایلی تەنیا یەک کەسیش جیانەکراوەتەوە..