alihamasalh.jpg

پرۆژەی خاڵە سنوریەکان

Jan 3, 2021  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

پرۆژەی خاڵە سنوریەکان، بە ڕێگری لە قاچاخ و چاکسازی و گەشەپێدان دەبێتە سەرچاوەیەکی گەورەی داھات.
چاکسازی لە خاڵە سنوریەکان، دەرگایەکی گەورەیە بۆ زیادکردنی داھاتی ناوخۆ ... 
چەندین ڕێگا ھەیە بۆ زیادکردنی داھاتی ناوخۆ... پرۆژەیەکی گشتگیرم ئامادەکردوە، ئەگەر ئیرادە ھەبێت داھاتی خاڵە سنوریەکان دەگاتە نزیکەی ٣٠٠ ملیار دیناری مانگانە.. 
ماوەیەکی زۆر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەم لە دۆخی خاڵە سنوریەکان.. قاچاخچێتی و کۆمپانیاکاری و فێڵ و یاسا شکێنی بۆ بەرژەوەندی چەند کەسێک زیانی ئێجگار گەورەیانداوە لە داھاتی گشتی.. 
بەڕێکخستنەوەو چاکسازی لە ئیبراھیم خەلیل و سمێلکاوە و بۆ باشماخ و پەروێزخان،  مەرز لاوەکیەکان... داھاتێکی زۆر دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی... 
ڕێگاکانی دزی و قاچاخی و فێڵ و کۆمپانیاکاریمان دیاریکردوە ماوەتەوە ئیرادەیەک جێبەجێی بکات...
ڕۆژانە لە ئیبراھیم خەلیلەوە نزیکەی دوو ھەزار و ٤٠٠ بارھەڵگر دێتە كورستان نزیکەی سێ ھێندەی پەروێزخان جوڵە ھەیە. 
لەگەڵ سوریا دامەزراوەی گومرگ داھاتێکی وای نیە باسبکرێت! 
داھاتی قاچاخچیەکانی باشماخ چوار ھێندەی حکومەتە!! 
مانگی پێشوو پەروێزخان قاچاخی زۆر کەم بوو داھات زیادبوە بۆ ٣٠ ملیار دینار... مەرزە لاوەکیەکان ڕێکخستنەوەیان دەوێت... 
کۆمپانیاکاری زیانی ئێجگار گەورەی داوە... لە ھەر خاڵێکی سنوری بە ١٣ ڕێگا پارە لە خەڵک وەردەگیرێت...
ھەندێک ڕێکخستنەوەو گەشەپێدان و خزمەتگوزاری جوڵەی بازرگانی زیاددەکات... 
پرسیار ئەمەیە، ئەم بوژانەوەیە نە لەدەست حکومەتی عێراقەو نە کۆمپانیای بیانی گرێبەستی لەگەڵ کراوە...
ئەگەر بەرپرسان دەستبەرداری قاچاخی و کاری ناڕەوای کۆمپانیاکانیان بەرپرسان، پاشان پلانی گەشەپێدان بۆ زۆرترین جوڵەی بازرگانی داھات بۆ سەروو ٣٠٠ ملیار دینار زیاددەبێت...
پرۆژەکە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکەم، چاوم لە پشتیوانی ئەوانەیە لە خەمی ئەم نیشتیمانەدان...