abdulla-mala-nuri.jpg

بێ حەیایی نابڕێتەوە

Jan 11, 2021  |   بیروڕا 

عەبدوڵای مەلا نوری

پەرلەمانتاران داوای راگرتنی قاچاخچێتی ئەکەن، کەچی دارودەستەی قاچاخچیەکان سکاڵا تۆمار ئەکەن!

گومانم نیە (قیادەی پارتی) دایکی فەسادو خیانەتە، وەلێ دودڵ نیم لەوەی (قیادەی یەکێتی)یش بۆیان بلوێ روی پارتی سپی ئەکەنەوە.

ئەو دادوەرەی زاتی ئەوە بکات لە سەر سکاڵای دارودەستەی قاچاخچیەکان نوسراو بۆ پەرلەمان بکات، بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لە سەر (کاک عەلی حەمە ساڵح و کاک دابان موحەمەد) کە داوای راگرتنی قاچاخچێتی ئەکەن؛ حەق وایە دادوەرە ویژدان زیندووە سەرڕاستەکان خۆیان لەو «دادوەرە» بێبەری بکەن.

هیوادارم سەرۆکی پەرلەمان هەمان ئەو هەڵەیە دوبارە نەکاتەوە، کە لە بەر خاتری پارتی پارێزبەندی لە سەر كاك(سۆران عومەر)هەڵگرت.

بە پێچەوانەوە، داواکارم سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران پشتیوانی (کاک عەلی و کاک دابان) بکەن.

من پشتیوانتانم بۆ روبەروبونەوەی گەندەڵی و زوڵمی دەسەڵات...