daban.jpg

یەکێتى ئیشى بە خۆپیشاندانە لە سلێمانى نەک هەولێر

Dec 13, 2020  |   بیروڕا 

دابان محەمەد

 

_بەداخەوە ئەوەى دوێنێ نمایشى بە کێلى ژنانەوە دەکرد، ئەمڕۆ گۆڕ بۆ گەنجەکانى لە سلێمانى هەڵکەنێت.
_بەدەنگى ڕاستەقینەى خەڵک نەهاتبیت، لەکوێ باکت بە گیانى خەڵک دەبێت.
هەفتەى پێشوو، بەرپرسێکى باڵا لە حکومەت و بەپرسێکى باڵاى حزبى، کۆبونەوەیان لەگەڵ سێ لیوا لە سلێمانى کردوە، داوایان لێکردون، بەشێکى لیواکانیان بە جلى مەدەنیەوە لە هەرکوێ گردبونەوە و  خۆپیشان هەبێت، حزوریان هەبێت و هوتاف دژى پارێزگار بکێشن، هەندێک پارەشیان بەخشیوەتەوە بۆ ئەوکەسانەى پێویستیان بە هاوکارییە.
سێ ڤۆیس (( نامەى دەنگى بەندە)) هەیە، لە گروپى ناڕازییەکانى پەرلەمان کە ژمارەیان 37 ە، بۆ فشار لە حکومەت و بەرگرى لە موچەى خەڵک دروست بوبو، هیوادارم بیهێننە دەرەوە و بۆ ڕاى گشتى لێیبەن، بزانین کێ لەگەڵ چى بوە؟ برادەرانى یەکێتى نە واژۆیان کرد، نەمانیان گرت، نە خۆپیشاندانى هەولێر و بونە هۆى هەڵوەشاندنەوەى گروپەکەش، خۆشیان پەرلەمانیان داخست و هەمو جوڵەیەکیان لە هەولێر بڕى. 
هاوکێشەیەکى قورس نیە، تۆ بەدەنگى ڕاستەقینەى خەڵک نەهاتویت، لەکوێ باکت بە گیانى خەڵکى سلێمانى دەبێت؟ ئەوەى دوێنێ نمایشى لەسەر کێلى ژنان دەکرد هێزەکەى ئەمڕۆ گۆڕ بۆ گەنجەکانى هەڵکەنێت.